لە دادگای فیدراڵیی سکاڵا لەسەر ناردنی 400 ملیار دینارەکە تۆمارکرا
لە دادگای فیدراڵیی سکاڵا لەسەر ناردنی 400 ملیار دینارەکە تۆمارکرا لەسەر ئەنجوومەنی وەزیران کە داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات بڕەپارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دادگا رۆژی 25-1-2023 دیاریکرد بۆ بڕیاردان لەبارەی داوای ( 170/ فیدراڵی/2022) کە لە دژی سەرۆکوەزیران تۆمارکراوە،
لەبارەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران کە داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
سکاڵاکە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتاری شیعە تۆمار کراوە. یەکێک لە سکاڵاکارەکان پەرلەمانتار مستەفا سەنەدە، کە پێشتریش سکاڵایلەسەر مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق تۆمارکردبوو، لە دژی ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بۆ مانگیکانوونی دووەمی 2022.
13-12-2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی دا بە ناردنی 400 ملیار دینار وەکو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانبۆ مانگەکانی 11 و 12ـی ساڵی 2022، بەڵام تائێستا پارەکە نەگەیشتووە.