سلێمانی بەهۆی لێچونی غازەوە خانویەک ڕووخاو قوربانی هەیە
سلێمانی بەهۆی لێچونی غازەوە خانویەک ڕووخاو قوربانی هەیە
بەپێی زانیارییەکان، لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی لێچوونی غازەوە ماڵێک گڕی گرت و لە ئەنجامدا کەسێک برینداربوو بەشایکی خانوەکەشڕووخا.
مەمەد رەشید بەڕێوەبەری ناحیەی تەکییە ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٦:٢٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵژنێک تەباخی ماڵەکەی داگرساندووە و بەهۆی لێچوونی غازەوە ماڵەکەی گڕی گرتووە.
ڕاشیگەیاند، چێشتخانەی ماڵەکە گڕی گرتووە و بەهۆیەوە ژنەکە بریندابووە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە و بە ماڵەکەدا بڵاوبووەتەوە و لە کاتی داگرساندنی تەباخیچێشتخانەکە گڕیگرتووە.