بۆ پارتی لەناو گێژاودا گەورەبوە
بۆ پارتی لەناو گێژاودا گەورەبوە
شنیار ئەنوەر
پارتی بەبێ گێژاو ناژیت وە بەبێ دوژمنی وەهمی ناژیت
پارتی هەمو ئەم پلانانەی کەهەیەتی هیچی لە پێناو چاکەی گشتیدا نیە بەڵکو هەوڵێکە بۆ دەستبەسەراگرتبی کوردستان و بردنە پێشەوەیئەجێنداکانی بنەماڵەی بارزانی.
ئێستا حاڵیەن بەربۆتە گیانی یەکێتی کە یەکێتی زۆر شتی بۆکرد زۆر سازشی بۆ کرد بەڵام وەک دو پشک پێوەیدا و کرمو وەرمی لەناویەکێتیدا زیندوکردۆتەوە لە ڕێگەی کەسانی وەک مەلا بەختیار و پێشتریش لەناو گۆڕاندا بەشێک لەو کاسە لێسانەی هەبو. لەناو فەوزاوئاژاوەدا زیاتر گەشەدەکات پارتی.
بۆیە گرنگە خەڵکانی تر کە لە دەرەوەی حزبەکاندان ڕێگە نەدەن بکەونە ناو ئەم یارییە قێزەونەی پارتیەوە. چونکە لە یارییەکانی پارتیدا تەنهابنەماڵەی بارزانی براوەدەبن.
پارتی هەرگیز ناتوانرێت پشتی پێببەسترێت وە بەهیچ شێوەیەک ڕێزی بەڵێن و شەریکەکانی خۆی ناگرێت.
ئەوەشی ببنە بەشێک لە پارتی کۆتاییەکەی هەم لە پێش چاوی خەڵک دەکەون هەمیش پارتی وەک گۆڕانیان لێدەکات.
کوڕو کوڕەزاکانی حەمایل خان نەک وەفایان بۆ هاوبەشە سیاسیەکانیان نیە بەڵکو لە فرسەتێک دەگەڕێن کە ئامۆزا نازدارەکەیان لەبۆسەیەکدا کۆتای پێبێنن.
لەبەرەوە ئەوە وەهمە پارتی دروستی کردوە کە کوردستان بەبێ پارتی بەڕێوە ناچێت بەڵکو کوردستان لە ژێر دەستی پارتیدا ئیستیقراریەتینەماوە بۆتە جێگەی تڕاتێنی و هەواڵگری وڵاتان.
تێبینی لە fb شنیار ئەنوەر وەرگیراوە