گەندەڵیەکانی مەسرور بارزانی ئاشکرا کرا
گەندەڵیەکانی مەسرور بارزانی ئاشکرا کرا
رۆژنامەنووسێک هەندێک ئاماری سەرسوڕهێنەری بڵاوکردەوە
رۆژنامەنووس شوان محمد لە میانەی دیدارێکی میدیاییدا هەندێک داتاو ئاماری ئاشکراکرد کە دەبنە مایەی دەرخستنی ئەو راستیانەی زۆردەمێکە میدیاکانی سەرۆکی حکومەت دەیشارنەوەو خەڵکی کوردستان چەواشە دەکەن.
ئەو ڕۆژنامەنووسە وای وت:
*چ بەربەستێک هەیە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٤ ی پارتی تا ئێستا جێبەجێ نەکراون?
*کاک مەسرور باسی سڕینەوەی دوو ئیدارەیی دەکات، بەڵام چەندین نموونە باس دەکەم کا ئاماری نوێن و دەیسەلمێنن کە سلێمانی زوڵمیلێدەکرێت:
— شارەوانی ئاکرێ مانگانە بڕی ٤٠ چل ملیۆن دیناری بۆ سەرف دەکرێت، بەڵام چەمچەماڵ تەنها ٦شەش ملیۆن
— بەڕێوەبەری ناحیەکانی دهۆک چەندین ئەوەندەی ئەوانەی سلێمانیان بۆ خەرج دەکرێت.
— قایمقامەکانی چەمچەماڵ و سەید سادق تەنها ٤ چوار ملیۆن وەردەگرن، کەچی زاخۆ کە ئەویش قەزایە ٣٧٥ ملیۆن وەردەگرێت
— بەڕێوەبەری ناحیە هەیە لە قەرەداغ کە یەکگرتوە نەسریەکەی چارەکێکی ئەوانەی دهۆک نابێت!!
*ئەگەر باس لە شەفافیەتی داهاتەکان بکەین، بێگومان داهاتی گومرگی برایم خەلیل و بیرە نەوتەکانی عێن زالەش ناشەفافن.
*کە باس لە تیرۆرکردن بکەین دەبێت بپرسین ئەی خوێنی وەدات و سەردەشت و ئەو رۆژنامەنووسانەی لەو سنوورانە تیرۆر کران کوا?? خۆرەنگی خوێنیان سەوز یان رەنگێکی تر نەبوە?