ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بەپەلە… ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به ‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی کۆبووه‌وه‌، راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکردەوە

بەپەلە…  ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به ‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی کۆبووه‌وه‌،  راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکردەوە
Rudaw24

بەپەلە… ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به ‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی کۆبووه‌وه‌، راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکردەوە

بەپەلە

ئه‌‌‌مڕۆ چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌، مه‌‌‌کته‌‌‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بهسه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی مه‌‌‌سعود بارزانی کۆبووه‌‌‌وه‌‌‌، لە راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکدا ئاماژه‌‌‌یبه‌‌‌وه‌‌‌ کردووه‌‌‌،"دووباره‌‌‌ی ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماده‌‌‌ین بۆ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ و گفتوگۆ‌ و چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنی گرفته‌‌‌کان" لەگەڵیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

 

ئەوەش هاتووە، دەبێت "هه‌‌‌مواری یاسای هه‌‌‌ڵبژاردن ئه‌‌‌وله‌‌‌ویه‌‌‌تی پێبدرێت لەگەڵ چه‌‌‌سپاندنی بابه‌‌‌تی چوار بارزنه‌‌‌یی و به‌‌‌کارهێنانی تۆماریبایۆمه‌‌‌تری دوایین هه‌‌‌ڵبژاردنی ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی نوێنه‌‌‌رانی عێراق.".

دەقی راگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی:

ڕاگەیاندراوی کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی مه‌‌‌کته‌‌‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئه‌‌‌مڕۆ چوارشەممە، ١٨ـی ١ـی ٢٠ ٢٣ مه‌‌‌کته‌‌‌بی سیاسیی پارتیمان به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی سه‌‌‌رۆک مه‌‌‌سعود بارزانی کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاسایی خۆیئه‌‌‌نجامدا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ پێشهات و گۆڕانکارییه‌‌‌ سیاسی و حکومی (ئیداری)ەکان له‌‌‌ هه‌‌‌رێم و ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا، له‌‌‌م کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌دا پارتیمان جەختی له‌‌‌چاره‌‌‌سه‌‌‌ری کێشه‌‌‌ و گرژیه‌‌‌کانی که‌‌‌ هه‌‌‌ن له‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندیمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێتی نیشتمانی کوردستان کردەوە به‌‌‌گوێره‌‌‌ی پره‌‌‌نسیپ و مادده‌‌‌کانیرێککه‌‌‌وتنی سیاسی و ئیداری نێوانمان و کارنامه‌‌‌ی کابینه‌‌‌ی نۆیه‌‌‌می حکومەت که‌‌‌ به‌‌‌ڕه‌‌‌زامه‌‌‌ندی هه‌‌‌ردوولامان نووسراون و ئیمزاکراون.

 لە کۆبوونەوەدا ئه‌‌‌م ته‌‌‌وه‌‌‌رانه‌‌‌ی خواره‌‌‌وه‌‌‌ مناقه‌‌‌شه‌‌‌کران و بڕیاری پێویستیان له‌‌‌باره‌‌‌‌وه‌‌‌ درا:

یه‌‌‌که‌‌‌م/ ته‌‌‌وه‌‌‌ری ناوخۆی کوردستان: پارتیمان له‌‌‌ ڕوانگه‌‌‌ی پاراستنی ده‌‌‌ستکه‌‌‌وته‌‌‌کانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان که‌‌‌ به‌‌‌خوێن و خه‌‌‌بات به‌‌‌ده‌‌‌ست هاتوون وهه‌‌‌ستکردن به‌‌‌ به‌‌‌رپرسیاریه‌‌‌تی و ئه‌‌‌زموونی ده‌‌‌یان ساڵه‌‌‌ی خه‌‌‌باتی بێوچان له‌‌‌پێناو ماف و ئامانجه‌‌‌ڕه‌‌‌واکانماندا، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌پێناو پاراستنیقه‌‌‌واره‌‌‌ی هه‌‌‌رێمی کوردستان و ئاسایشی هاوڵاتیان، هه‌‌‌میشه‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ و گفتوگۆ بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌ری کێشه‌‌‌ و گرفته‌‌‌کانی به‌‌‌ڕێگای دروست وراست زانیوه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ڕوانگه‌‌‌ی باوه‌‌‌ڕبوون به‌‌‌ پێکه‌‌‌وه‌‌‌ژیانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و ئایینی و سیاسی و پاراستنی مافی مرۆڤ، هه‌‌‌وڵی دروستکردنیپردی په‌‌‌یوه‌‌‌ندی و پێکه‌‌‌وه‌‌‌ کارکردن و متمانه‌‌‌ دروستکردنی داوه‌‌‌.

بۆ ئه‌‌‌م مه‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌ و به‌‌‌ پڕاکتیککردنی ئه‌‌‌م باوه‌‌‌ڕ و تێگه‌‌‌یشتنه‌‌‌مان و، بۆ یه‌‌‌کڕیزی گه‌‌‌لی کوردستان به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئاڵه‌‌‌نگاری و گرفته‌‌‌کان وجێبه‌‌‌جێکردنی بڕیاری کۆنگره‌‌‌ی ١٤ی پارتیمان و بڕیاری سه‌‌‌رۆک مه‌‌‌سعود بارزانی، هه‌‌‌ڵدانه‌‌‌وه‌‌‌ی لاپه‌‌‌ڕه‌‌‌یه‌‌‌کی نوێمان له‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کانمانداراگەیاند‌، بۆیه‌‌‌ لێره‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک پێشتریش ده‌‌‌ستپێشخه‌‌‌ریمان کردوه‌‌‌ بۆ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی دووقۆڵی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و له‌‌‌ وه‌‌‌ڵامیبروسکه‌‌‌شیان به‌‌‌ڕوونی ئاماژه‌‌‌مان پێداوه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌بوونی تێبینی و گرفت به‌‌‌ بروسکە یان باسکردن له‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یاندن چاره‌‌‌ناکرێت، بەڵکو ڕێگایسیاسی و مه‌‌‌ده‌‌‌نیانه‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی دووقۆڵی و باسکردن و مناقه‌‌‌شه‌‌‌کردنی ته‌‌‌واوی تێبینی و گرفته‌‌‌کانمانه‌‌‌ به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی چاره‌‌‌سه‌‌‌ر،ئێستایش دووباره‌‌‌ی ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماده‌‌‌ین بۆ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ و گفتوگۆ‌ و چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنی گرفته‌‌‌کان، هەر ئەمەشبه‌‌‌ڕێگایه‌‌‌کی دروست و هاوچه‌‌‌رخ ده‌‌‌زانین کە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی و ته‌‌‌واوی لایه‌‌‌نهسیاسییه‌‌‌کانی کوردستان ده‌‌‌ستده‌‌‌که‌‌‌ین به‌‌‌ گفتوگۆ وبیروڕا گۆڕینه‌‌‌وه‌‌‌.

دووه‌‌‌م/ ته‌‌‌وه‌‌‌ری حکومه‌‌‌ت: هه‌‌‌روه‌‌‌ک له‌‌‌ خاڵی (٤)ه‌‌‌می رێککه‌‌‌وتنه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌که‌‌‌ی نێوان پارتیمان و یه‌‌‌کێتی ـدا هاتووه‌‌‌، ده‌‌‌بوو هه‌‌‌ردوولامان پاڵپشتیحکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمی کوردستان بکه‌‌‌ین له‌‌‌ هه‌‌‌موو روویه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌ک پشتیوانی حکومه‌‌‌ت نه‌‌‌کرا، به‌‌‌ڵکو‌ به‌‌‌پێچه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ زۆر ئاسته‌‌‌نگی بۆدروستکرا و ئیستایش کێشه‌‌‌ و گرفته‌‌‌کان به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک نیشانی هاوڵاتیانی کوردستان ده‌‌‌درێن که‌‌‌ گوایه‌‌‌ ئه‌‌‌م بابه‌‌‌تانه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ شه‌‌‌خسی به‌‌‌ڕێزسه‌‌‌رۆکی حکومەتە‌، لێره‌‌‌وه‌‌‌ ڕایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نین ئێمە دژی به‌‌‌ شه‌‌‌خسه‌‌‌نه‌‌‌کردنی کێشه‌‌‌کانین و ئه‌‌‌م جۆره‌‌‌ هه‌‌‌وڵانه‌‌‌ ڕه‌‌‌تده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه. سه‌‌‌رۆکی حکومه‌‌‌تبه‌‌‌گوێره‌‌‌ی مادده‌‌‌ و بڕگه‌‌‌کانی رێککه‌‌‌وتنی‌ سیاسی و ئیداری، هه‌‌‌روه‌‌‌ها کارنامه‌‌‌ی کابینه‌‌‌ی نۆیه‌‌‌م ڕه‌‌‌فتاریکردوه‌‌‌، ئه‌‌‌م هه‌‌‌وڵانه‌‌‌یان بۆپه‌‌‌رده‌‌‌پۆشکردنی ئه‌‌‌م که‌‌‌موکوڕیانه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ دروستیده‌‌‌که‌‌‌ن و ڕێگا له‌‌‌ چاکسازی و شه‌‌‌فافیه‌‌‌ت ده‌‌‌گیرێ، بۆیە رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نین کە ئه‌‌‌م جۆره‌‌‌ ڕه‌‌‌فتار ومامه‌‌‌ڵه‌‌‌کردنه‌‌‌ له‌‌‌ کاروباری حکومه‌‌‌ت خۆدزینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ ڕێککه‌‌‌وتنی سیاسی و ئیداری و کارنامه‌‌‌ی کابینەی نۆیەم که‌‌‌ هه‌‌‌رسێکیان به‌‌‌هاوبه‌‌‌شی و به‌‌‌په‌‌‌سندی هه‌‌‌ردوولامان ئاماده‌‌‌کراون و ئیمزاکراون.

شایه‌‌‌نی باسە کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی مه‌‌‌کته‌‌‌بی سیاسی به‌‌‌ته‌‌‌واوی توانا پاڵپشتی هه‌‌‌ڤاڵ مه‌‌‌سرور بارزانی سه‌‌‌رۆکی حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمی کوردستان وکابینه‌‌‌که‌‌‌ی ده‌‌‌کات و، رێگای چاره‌‌‌سه‌‌‌ری کێشه‌‌‌کان به‌‌‌رده‌‌‌وامیدانه‌‌‌ به‌‌‌ گفتوگۆ له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌کانی ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی وه‌‌‌زیران نه‌‌‌ک خۆ په‌‌‌راوێزخستن وبه‌‌‌کارهێنانی ده‌‌‌زگاکانی راگه‌‌‌یاندن.

سێیه‌‌‌م/ ته‌‌‌وه‌‌‌ری هه‌‌‌ڵبژاردنی په‌‌‌رله‌‌‌مانی کوردستان: زۆر هه‌‌‌وڵماندا، پڕۆژه‌‌‌مان ئامادەکرد و پێشکەشمانکرد لەو کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌ هاوبه‌‌‌شه‌‌‌نەی که‌‌‌ به‌‌‌ڕێزسه‌‌‌رۆکی هه‌‌‌رێم پێکیده‌‌‌هێنا و سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتی ده‌‌‌کردن، هەروەها لەو کۆبونه‌‌‌وانه‌‌‌ش که‌‌‌ نوێنه‌‌‌ری UNبه‌‌‌شدارده‌‌‌بوو، به‌‌‌ڵام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ دواجار له‌‌‌ڕوویناچاری و لەپێناو پاراستنی قه‌‌‌واره‌‌‌ی هه‌‌‌رێم بژارده‌‌‌ی درێژکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ته‌‌‌مه‌‌‌نی په‌‌‌رله‌‌‌مانمان په‌‌‌سه‌‌‌ندکرد، ئێستایش مه‌‌‌کته‌‌‌بی سیاسی جه‌‌‌خت له‌‌‌وه‌‌‌ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌بێت چیدی په‌‌‌رله‌‌‌مانی کوردستان کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌کانی په‌‌‌کنه‌‌‌خرێ و له‌‌‌ زووترین کاتدا کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاسایی ئه‌‌‌نجامبدات و ئه‌‌‌مهه‌‌‌نگاوانه‌‌‌ بگرێته‌‌‌ به‌‌‌ر:

-هه‌‌‌مواری یاسای هه‌‌‌ڵبژاردن ئه‌‌‌وله‌‌‌ویه‌‌‌تی پێبدرێت لەگەڵ چه‌‌‌سپاندنی بابه‌‌‌تی چوار بارزنه‌‌‌یی و به‌‌‌کارهێنانی تۆماری بایۆمه‌‌‌تری دوایینهه‌‌‌ڵبژاردنی ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی نوێنه‌‌‌رانی عێراق.

-هاوته‌‌‌ریب له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌نگدان له‌‌‌سه‌‌‌ر هه‌‌‌مواری یاسای هه‌‌‌ڵبژاردن کۆمسیۆنی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆی هه‌‌‌ڵبژاردن و ڕاپرسی کارابکرێته‌‌‌وه‌‌‌ و پۆسته‌‌‌فه‌‌‌ڕاغه‌‌‌کانی نێو کۆمسیۆن پڕبکرێنه‌‌‌وه‌‌‌.

-داوا له‌‌‌ حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێم ده‌‌‌که‌‌‌ین پێداویستییه‌‌‌ ئیدارییەکان و بودجه‌‌‌ی پێویست بۆ هه‌‌‌ڵبژاردن له‌‌‌م ساڵدا دابین بکات.
-
داوا له‌‌‌ به‌‌‌ڕێز سەرۆکی هه‌‌‌رێمی کوردستان ده‌‌‌که‌‌‌ین به‌‌‌گوێره‌‌‌ی رێککارە یاساییه‌‌‌کان رۆژی هه‌‌‌ڵبژاردن له‌‌‌واده‌‌‌ی خۆیدا ده‌‌‌ستنیشان بکات.

-هه‌‌‌روه‌‌‌ها داوا له‌‌‌ ته‌‌‌واوی لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسییه‌‌‌کانی کوردستان ده‌‌‌که‌‌‌ین پاڵپشت بن بۆ ئه‌‌‌نجامدانی هه‌‌‌ڵبژاردنی په‌‌‌رله‌‌‌مانی کوردستان له‌‌‌ ساڵی2023 لەوواده‌‌‌ یاساییەدا که‌‌‌ دیاریده‌‌‌کرێت.

چواره‌‌‌م/ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ حکومه‌‌‌تی فیدڕاڵ و په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانی هەولێر و بەغداد: ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ پارتی دیموکراتی کوردستان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دروستکردنی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیدروست و ئاساین له‌‌‌نێوان حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێم و حکومه‌‌‌تی فیدڕاڵ به‌‌‌گوێره‌‌‌ی مادده‌‌‌ و بڕگه‌‌‌کانی ده‌‌‌ستوور بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌ری هه‌‌‌موو کێشه‌‌‌ وگرفته‌‌‌کان که‌‌‌ ئێستا هه‌‌‌ن یا دێنه‌‌‌پێش له‌‌‌ڕووی یاسایی و سیاسی و شایسته‌‌‌ داراییه‌‌‌کانەوە، پێمانوایە توندوتۆڵکردنی په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌کان و ئه‌‌‌مڕێبازه‌‌‌ خزمه‌‌‌تی زیاتر به‌‌‌ تەواوی گه‌‌‌لانی عێراق به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی گشتی ده‌‌‌کات و سه‌‌‌رجه‌‌‌م بابه‌‌‌تەکان له‌‌‌ ڕێککه‌‌‌وتنی سیاسیی ئیداره‌‌‌ی ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت وکارنامه‌‌‌ی کابینەی حکومەتی فیدراڵ‌ به‌‌‌ڕوونی ئاماژەیان پێکراوه‌‌‌ و چه‌‌‌سپێندراون، بۆیە به‌‌‌ پێویستی ده‌‌‌زانین ئیلتیزام به‌‌‌م رێککه‌‌‌وتنانه‌‌‌ بکرێ وبکه‌‌‌ونه‌‌‌ بواری جێبه‌‌‌جێکردنەوە.

لەکۆتاییدا بە دانه‌‌‌واندنی سه‌‌‌ری رێز و نەوازش بۆ شه‌‌‌هیدانی کورد و کوردستان کۆتایی به‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ هێنرا.

مه‌‌‌کته‌‌‌بی سیاسیی
 
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ـی ١ـی ٢٠ ٢٣

 


1 ساڵ و 11 مانگ و 3 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەپەلە… ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به ‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی کۆبووه‌وه‌، راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکردەوە

بەپەلە… ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به ‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی کۆبووه‌وه‌، راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکردەوە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)