مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتى هەرێم و وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین لە داڤۆس کۆبوونەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتى هەرێم و وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین لە داڤۆس کۆبوونەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عادل فەخرۆ، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین کۆبوونەوە و لەدیدارەکەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین کراوە.
لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت و وەزیری بازرگانی بەحرەین، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەینباسیان لێوەکرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی برەودان بە وەبەرهێنان و پیشەسازی و کشتوکاڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
مەسرور بارزانی راشیگەیاند، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین، سڵاووڕێزی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین شێخ سەلمانبن حەمەد ئال خەلیفەی پێگەیاندین و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین ئاماژەی بەوەشدا، کە بڕیارە لەگەڵ شاندێکی گەورەی بازرگانی سەردانی هەرێمی کوردستانبکات.
هەروەها لەو دیدارەدا، مەسرور بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ شانشینی بەحرەین لە هەمووبوارەکاندا دەربڕی.