وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و بەرپرسە دیارەکانی ئۆکرانیا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە لە کیێڤ گیانیان لەدەستدا،
وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و بەرپرسە دیارەکانی ئۆکرانیا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە لە کیێڤ گیانیان لەدەستدا،
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی ئۆکرانیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەلیکۆپتەرێک لە نزیک باخچەیەکی ساوایان لە ناوچەی کێڤکەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەستدا کە وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و دوو منداڵیشیان تێدایە.
پۆلیس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "زانیاریمان لەسەر 16 کوژراو هەیە کە دوو منداڵیشیان هەیە". هەروەها لەبەیاننامەکەیدا ئاماژەی بە کوشتنی وەزیری ناوخۆ و یاریدەدەری یەکەمی و بەرپرسێکی باڵای دیکە کردووە کە لەناو کۆپتەرەکەدا بوون.
ئۆلێکسی کولێبا، پارێزگاری هەرێمی کیێڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە هەلیکۆپتەرێک لە نزیک باخچەیەکی ساوایان و باڵەخانەیەکیشوقە لە شارۆچکەی برۆڤاری لە جەرگەی پایتەختی ئۆکرانیا کەوتە خوارەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە زیانی گیانیلێکەوتووەتەوە.
کولێبا لە ئەپی نامە ناردنی تێلێگرام نووسیویەتی "لەکاتی ئەم کارەساتەدا منداڵ و ستافی باخچەی ساوایان هەبوون، ئێستا هەمووانجێدەهێڵم، قوربانی هەیە".
لە ڤیدیۆ کلیپەکانی سۆشیال میدیادا دەرکەوتووە کە باڵەخانەیەکی سووتاو و خەڵک هاوار دەکەن.
بەرپرسانی ئۆکرانیا لەو کاتەدا ئاماژەیان بە هیچ هێرشێکی ڕووسیا نەکردبوو بۆ ناوچەکە.