سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لەسەری رێککەوتوون لەگەڵ بەغدا، وەستاندنی هەموو فشارەکانە لەسەر حکومەتی هەرێم
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،
ئەوەی لەسەری رێککەوتوون لەگەڵ بەغدا، وەستاندنی هەموو فشارەکانە لەسەر حکومەتی هەرێم
، تاوەکو یاسایی نەوت و غاز پەسند دەکرێت.
لە پەراوێزی بەشداریکردن لە 53مین کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز ئەنجامدا و تێیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە راگرتنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیسەبارەت نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
لەو چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، مەسرور بارزانی تیشیکی خستەسەر دۆسیەی نەوت و غاز و رێککەوتنەکانی حکومەتیهەرێم لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق و ئاماژەی بەوەدا، کێشەی درێژخایەنی نەوت و غازی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق رەنگە لە چەندمانگی داهاتوودا لەرێگەی تێپەڕاندنی یاسایی نەوت و غازەوە چارەسەربکرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئەوەی خستەڕوو، کێشەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا زیادیانکرد،کاتێک لەمانگی شوباتی ساڵی رابردوو دادگای فیدراڵی عێراق سێکتەری نەوت و غازی هەرێمی بە نادەستووری ناساند.
مەسرور بارزانی راشیگەیاند، ئەوەی لەسەری رێککەوتوون لەگەڵ بەغدا، وەستاندنی هەموو فشارەکانە لەسەر حکومەتی هەرێم، تاوەکویاسایی نەوت و غاز پەسند دەکرێت.
هەرچی پەیوەستە بە رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر یاسایی نەوت و غاز، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە رۆیتەرزی رایگەیاندووە،پێویستە لەچەند مانگێکدا رێککەوتنەکە ئەنجامبدرێت، شەش مانگی بۆ دیاریکراوە.
سەبارەت بە شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێم کاردەکەن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانروونیکردووەتەوە، حکومەتی هەرێم بە تەواوی پابەندە بە پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان و ئەو قەرزانەی کۆمپانیاکان لای حکومەتیهەرێمە.
سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی عێراق، سەرۆکی حکومەتی هەرێم تیشیکی خستەسەر ئەوەی، رێککەوتن لەسەر بودجەلەگەڵ عێراق یارمەتی هەرێم دەدات دواکەوتنی پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت و کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانچارەسەربکات