ئەفسەرێک و پاسەوانەکەی بە دەستڕێژی گوللە لە شاری کەرکووک کوژران
ئەفسەرێک و پاسەوانەکەی بە دەستڕێژی گوللە لە شاری کەرکووک کوژران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتوون، درەنگانێکی ئەمشەو لە نزیک سنووری جەبەل بۆری شاری کەرکووک موقەدەمێک وپاسەوانەکەی لە فەوجی 3ی پۆلیسی ئامادەی شارەکە لە کاتی ئەرکدا، تەقەیان لێکراوە و دەست بەجێ گیانیان لە دەست داوە.
تەقەکەرەکان نەناسراونەتەوە بەڵام پۆلیس جۆری ئەو چەکەی دەستنیشان کردووە کە تەقەی پێکراوە بۆیە گومان دەبرێت ڕووداوەکەتیرۆریستی نەبێت.