دژەتیرۆری عیراق، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعشی لەهەردوو پارێزگای سلێمانی و کەرکوک، راگەیاند.
دژەتیرۆری عیراق، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعشی لەهەردوو پارێزگای سلێمانی و کەرکوک، راگەیاند.
دەزگای دژەتیرۆری عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان بە هەمانگی و هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی دژەتیرۆری سلێمانی،تیرۆریستێکی داعشیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی سەر بە دەزگای دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکیاندا بۆسەر تیرۆریستانیداعش لە پارێزگای کەرکوک، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامیانداوە، تیرۆریستیکی داعشیان دەسگیرکردووەو دەستیشیان بەسەرژمارەیەک بۆمب و کەرەستەی تەقەمەنیدا گرتووە.