وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێکی پێنه‌دراوه رونکردنه‌وه له‌باره‌ی پلانه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌یه‌وه بدات و ته‌واوی میدیا نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ره‌خنه‌ی توندیانلێگرتوە، ده‌ستی له پۆستی وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌که‌ی کێشایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی
هیچ ده‌رفه‌تێکی پێنه‌دراوه رونکردنه‌وه له‌باره‌ی پلانه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌یه‌وه بدات و ته‌واوی میدیا نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ره‌خنه‌ی توندیانلێگرتوە، ده‌ستی له پۆستی وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌که‌ی کێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، تۆڕی هه‌واڵی BBC بڵاویکرده‌وه، کریستین لامبرێکت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکردوه، "ماوه‌یمانگێکه میدیاکانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ره‌خنه‌کانیان بۆسه‌ر من و وه‌زاره‌ته‌که‌م چڕکردوه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا هیچ ده‌رفه‌تێکیاننه‌هێشته‌وه بۆئه‌وه‌ی رونکرده‌وه له دۆخه‌که بده‌م، به‌ڵام له ئێستادا وا باشتره من ده‌ست له پۆسته‌که‌م بکێشمه‌وه".
ماوه‌ی چه‌ندین مانگه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا و خودی وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ش که‌وتونه‌ته به‌ر لێشاوێکی ره‌خنه‌ی توندی نێو خۆی ونێوده‌وڵه‌تییەکانیش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تا ئێستا نه‌یتوانیوه هاوکاری پێشکه‌شک به هێزه‌کانی ئۆکرانیا بکات.
پاش ئه‌وه‌ی کریستین لامبرێکت، ناردنی زیاتر له پێنج هه‌زار کڵاوی سه‌ربازی بۆ ئۆکرانیا راگه‌یاند، روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌کی توندی وڵاتانیجیهان و ته‌نانه‌ت میدیاکانی روسیاش بوه‌وه، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ئاستی وه‌زاره‌ته‌که‌ی و هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیاپه‌ره‌پێبدات ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی کێشایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر دو پرسی دیکه‌ش روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌کی زۆربوه‌وه ئه‌وانیش گه‌شتێک به هێلیکۆپه‌ترێکی سه‌ربازی که بۆ یه‌کێکمنداڵه‌کانی رێکی خستبو، یه‌کێکی دیکه‌شیان ئه‌و په‌یامه‌ی که له شه‌وی کریسمسدا بڵاویکرده‌وه که تێیدا باسی له بارودۆخی ئۆکرانیاده‌کرد، ده‌نگی یارییه ئاگرینییه‌کان له ده‌وروبه‌ری بون و له کییێڤ-یش هاوڵاتیان به بۆردومان ئه‌و شه‌وه‌یان به‌ڕێکرد.