چوار هاووڵاتی لە شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ئەوە شارە وە دەست بە سەر کران.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی مافی مڕۆڤ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی گەلاوێژ، زەکەریا مورادی، ئومید ڕەحیمزادە و مەهدی کەماڵی لە ماڵەکانی خۆیان لە شاری سەقز دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماوەیەک پاش دەستبەسەرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە، محەممەد ئەمینپوور لە ڕەوتی فریودانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ چاوپێکەوتنێکی پەیوەندیدار بە ئیشەکەیەوە بانگهێشت کراوە و دواتر لە ئەنجامی هێرشی بەکۆمەڵی ئەو هێزانەدا دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو چوار هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.