مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ لە بە ناوی " وریا ئەمیری" خەڵکی سەرپێڵ زەهاو لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕفاێندرا.
سەرچاوە ناوخۆییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ڕۆژی ڕابردوو، دووشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی وریا ئەمیری لە سەرپێڵ زەهاو و بەبێ بڕیاری دادگا ئەو گەنجە تەمەن ١٦ ساڵەیان بردووە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، ئەفسەرانی ئەمنیەتی بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەن، دەستبەسەریان کردووە، هەروەها هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەركردنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
ئەم ڕفاندنە بەشێکە لە سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتکردنی گەنجان و هەرزەکاران لە ناوچە کوردنشینەکان؛ سیاسەتێک کە دەستبەسەركردنی ئارەزوومەندانە و هەڕەشەکردن لە خێزانەکان و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی لەگەڵدایە.