ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کەمپینێکی (10) رۆژی بۆ پاراستنی سلێمانی لەخواردنی ناتەندروست رادەگەیەنێت،

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کەمپینێکی (10) رۆژی بۆ پاراستنی سلێمانی لەخواردنی ناتەندروست رادەگەیەنێت،
Rudaw24

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کەمپینێکی (10) رۆژی بۆ پاراستنی سلێمانی لەخواردنی ناتەندروست رادەگەیەنێت،

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کەمپینێکی (10) رۆژی بۆ پاراستنی سلێمانی لەخواردنی ناتەندروست رادەگەیەنێت،

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لەخاوەنکارەکان‌و دانیشتوانی سلێمانی دەکات هاوکاریان بن لەسەرخستنی کەمپینەکەدا.

 د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: بەمەبەستی پاراستنی شاری سلێمانیلەخۆراکی ناتەندروست، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کەمپینێکی (10) رۆژیدەستپێدەکات.

وتیشی: "سلێمانی لەسەر ئاستی هەموو عێراق لەپێشەوەی هەموو شارەکاندا لەڕووی پاک‌و خاوێن‌و خۆراکی تەندروستەوە، ئامانجی ئەمکەمپینەش ئەوەیە ئەو ریزبەندییە بەوشێوەیە بمێنێتەوە‌و باشتریش بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمپینەکە (107) تیم لەخۆدەگرێت‌و زیاتر لە 320 کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی‌وبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی‌و نزیکەی 35 ئۆتۆمبێل بەشداری تێدا دەکەن.

ئەوەشى خستەڕو، کەمپینەکە هەردوو ئەرکی پشکنین‌و هۆشیارکردنەوە جێبەجێدەکات‌و (4) هەزار شوێنی دروستکردنی خواردن‌و خواردنەوەلەنێویشیاندا (500) خوێندنگە پشکینیان بۆ دەکرێت، هاوکات (500) نموونەی خۆراک وەردەگیرێت، سەرباری چێککردنی مۆڵەتیکارکردن‌و پشکنین بۆ کارمەندەکان. داواشی لەلایەنە ئەمنییەکان‌و خاوەنکارەکان‌و دانیشتوانی سلێمانی کرد، هاوکاریان بن بۆئەوەیکەمپینەکە بەئامانجەکانی خۆی بگات.

ڕونیکردەوە، "بەداخەوە زۆرجار رێگەنادەین خواردنێک بهێنرێتە ناو شاری سلێمانی، بەڵام لەمەرزێکی دیکەوە داخڵدەکرێت‌و دەهێنرێتەوەناوشار، بەڵام هەر بەوەوە ناوەستین لەڕێگەی لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی‌و لیژنە تایبەتەکانەوە بەدواداچوون بۆ ئەو خواردنەدەکرێت کە لەناوبازاڕدایە".

وتیشی: "ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی کە بودجە نییە هەندێک لەکۆمپانیاکانی دەرمان گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانینەکردووە بۆئەوەی دەرمان لەدەرەوە بهێنن، تەنیا ئەوان بەشدارییان کردووە کە دەرمانی هەبووەو دەیانەوێت ساغ بکرێتەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوەکێشەی دەرمان دروست دەبێت".

سەبارەت بەفەتوای د.عەلی قەرەداغی لەبارەی رێککەوتنی نێوان پزیشک‌و پزیشکی دەرمانساز، د.سەباح هەورامی وتی: "بەپێی ئەو فتوایەید.عەلی قەرەداخی بێت، زیاتر لە 70%ی ئەو پارەیەی کە ئەوان وەریدەگرن حەڵاڵ نییە، لەبەرئەوەی بەدڵنیاییەوە رێککەوتن لەنێوان پزیشکان‌وپزیشکانی دەرمانساز هەیە‌و لەسەر شانی نەخۆشە، ئەم بابەتەش چارەسەر دەکرێت، ئەگەر نرخەکان رێکبخرێت، بەڵام تائێستا حکومەتهەنگاوی پێویستی نەگرتۆتەبەر".


1 ساڵ و 10 مانگ و 18 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کەمپینێکی (10) رۆژی بۆ پاراستنی سلێمانی لەخواردنی ناتەندروست رادەگەیەنێت،

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کەمپینێکی (10) رۆژی بۆ پاراستنی سلێمانی لەخواردنی ناتەندروست رادەگەیەنێت،

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)