گه‌وره مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له‌فه‌توایه‌کى نوێ‌دا فرۆشتنى دۆلار به ووڵاتانى دراوسێى عێراق حه‌رام ده‌کات،
گه‌وره مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له‌فه‌توایه‌کى نوێ‌دا فرۆشتنى دۆلار به ووڵاتانى دراوسێى عێراق حه‌رام ده‌کات،
ئه‌گه‌ر زیانى بۆ ئابورى ناوخۆ هه‌بێت.
نوسینگه‌ى عه‌لى سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان ڕایگه‌یاندوه، فرۆشتنى دۆلار له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه به‌ووڵاتانى دراوسێڕێگه‌پێدراونیه ئه‌گه‌ر زیانى بۆ ئابورى عێراق هه‌بێت.
هه‌ر له‌فه‌تواکه‌ى سیستانی‌دا هاتوه، فرۆشتنى دۆلار خۆى بۆخۆى رێگه‌پێدراوه ئه‌گه‌ر زیانى بۆئابورى نه‌بێت و پێچێه‌وانه‌ى یاسا نه‌بێت.
نرخى دۆلار له‌عێراق له‌به‌رزى و نزمیه‌کى بێ وێنه‌دایه‌و به‌شێک له‌هاووڵاتیان توشى زیانى گه‌وره‌ى دارایی بونه‌ته‌وه‌و بانکى ناوه‌ندى عێراقڕایگه‌یاندوه کۆتایی ئه‌م مانگه نرخى دۆلار داده‌به‌زێته‌وه ئاستى ئاسایی خۆى و به‌هاى دینارى عێراقى به‌رزده‌بێته‌وه.