کەشناسی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات"
کەشناسی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات"
شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی
چەند مانگی داهاتوودا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات".
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری که‌شناسی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه" دوای ئه‌وه‌ی له کۆتاییه‌کانی هاوینی ٢٠ ٢٢ قۆناغێکی ساردبونه‌وه‌له ئاوه‌کانی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی زه‌ریای هێمن ده‌ستیپێکرد که تا ئێستا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وامی هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی که‌شوهه‌وایجیهان، لانینا به‌پێی تۆماره به‌رده‌سته‌کان له دوای ساڵی ١٩٥٠ ەوە له یه‌ک تا سێ ساڵ وه‌ک زۆرترین ماوه به‌رده‌وامی هه‌بووه، ئه‌م قۆناغه بۆچوار ساڵ تۆمارکراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە، ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی هێمن به‌ره‌و گه‌رمبوونه‌وه ده‌چن ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای کۆتاییهاتنی لانینایه و پێشبینیده‌کرێت له‌مانگه‌کانی به‌هاردا ئێڵ نینیۆ له ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی زه‌ریاکه په‌ره‌بسه‌نێته‌وه و له وه‌رزی هاوینیشدا به‌ره‌و ئێل نینۆی مامناوه‌ندبگۆڕێت که ئه‌مه‌ش کارده‌کاته سه‌ر گۆرینی شێوازی که‌شوهه‌وای جیهان له رووی پله‌ی گه‌رمی و ئاستی بارانبارینه‌کان به‌گوێره‌ی ناوچه‌کان وراده‌ی هێزی دیارده‌که له وه‌رزه جیاوازه‌کاندا، بۆ وڵاتانی ئێمه له پایزی ٢٠ ٢٣ و زستانی ٢٠ ٢٤ کاریگه‌ری راسته‌قینه‌ی ده‌رده‌که‌وێت به‌زیادبونه‌وه‌ی بارانبارین بۆ رێژه‌ی تێکرایه‌کان یان زیاتریش که له وه‌رزه‌کانی بارانبارینی ساڵی ٢٠ ١٥ و ٢٠ ١٨دا بینیمان.
دەشڵێت" بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ی له وه‌رزی بارانبارینی ئه‌مساڵ ماوه به تایبه‌ت به‌شێکی زۆر له ناوچه‌کانی سنوری پارێزگاکانی دهۆک و هه‌ولێر تائێستا بارانبارین له ساڵی رابردوو تاکو ئێستا که‌متربووه، ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ک ئاساییه و پێشبینیده‌کرێت دۆخه‌که باشتر ببێته‌وه له ماوه‌کانیداهاتوودا ئه‌م وشکیه کاتیه‌ش تێپه‌رێت که له ناوچه‌کانی باکووردا هه‌یه، ئه‌گه‌رنا له ناوچه‌کانی باشور به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر باش بارانبارینزیادیکردووه که له داهاتوودا له شێ و ته‌ری ئه‌م ناوچانه ته‌واوی ناوچه‌کانمان سودمه‌ند ده‌بن".