ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/1/2022 لە گەڕەکی بەرکێوی قەزای سەیدسادق کرێکارێک لە کاتی کارکرندا کەوتە ناو بیرێکەوە و بە هۆیەوە گیانیلەدەست دا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/1/2022 لە گەڕەکی بەرکێوی قەزای سەیدسادق کرێکارێک لە کاتی کارکرندا کەوتە ناو بیرێکەوە و بە هۆیەوە گیانیلەدەست دا.
تەها ئەحمەد، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، هەواڵەکەی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: پیاوێک کە کاریکرێکاری دەکات کەوتووەتە ناو بیرێکەوە، بیرەکەش قووڵە، ئەویش کە بریندار بووە، نەیتوانیوە بێتە دەرەوە و خۆی ڕزگار بکات.
گوتیشی: سەرەنجام پیاوەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا و قوربانیەکە کاری هەڵکەندن و لێدانی بیر بووە و ساڵانێکیزۆرە سەرقاڵی ئەو کارەیە.
بەپێی زانیارییەکان قوربانییەکە ناوی عەلی نەجمـە و دوای ڕووداوەکە تەرمەکەی دەرهێنراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.