پەرلەمانى عێراق به‌رنامه‌ی کاری یه‌که‌م دانیشتنی له ساڵی نوێى راگه‌یاند
پەرلەمانى عێراق به‌رنامه‌ی کاری یه‌که‌م دانیشتنی له ساڵی نوێى راگه‌یاند،
که‌وا بڕیاره ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌کان به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وابڕیاره کاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، ده‌ست به دانیشتنه‌کانی خولینوێی یاسادانانی ئه‌نجوومه‌نه‌که بکرێته‌وه.
له کارنامه‌ی دانیشتنی ژماره یه‌کی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، ئاماژه به چه‌ند خاڵێک کراوه، له‌وانه سوێندخواردنی یاساییژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری نوێ، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌درێت.
هه‌ر به‌پێی به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنه‌که، خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ پرۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندییه‌کان و زانیارییه‌کان، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسایهه‌مواری چواره‌می پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له که‌رته‌کانی تایبه‌ت و تێکه‌ڵاو ئه‌نجامده‌درێت.
له کارنامه‌که‌دا ئاماژه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێکی لیژنه‌کان کراوه، له‌وانه راپۆرتی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشکده‌ره‌کیمیاوییه‌کانی وه‌زاره‌تی ژینگه و راپۆرتی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی به‌شدار له کۆنگره‌ی یه‌که‌می رێککه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیتایبه‌ت به گۆڕانی که‌شوهه‌وا له‌باره‌ی گۆڕانی ژینگه له دانیشتنه‌که‌دا ده‌خرێنه‌ڕوو.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه، رۆژی چوارشه‌ممه (11ـی کانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، شوان محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراکسیۆنی پارتی، له‌میانی به‌شداریکردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی کوردستان24 رایگه‌یاند، وابڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو،ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنه ئاساییه‌کانی خۆی ده‌ست پێبکاته‌وه.