ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ کرد و پێشبینی ده‌کرێ بگاته‌ سه‌رووی 100 دۆلار

نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ کرد و پێشبینی ده‌کرێ بگاته‌ سه‌رووی 100 دۆلار
Rudaw24

نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ کرد و پێشبینی ده‌کرێ بگاته‌ سه‌رووی 100 دۆلار

نرخی نه‌‌‌وت رووی له‌‌‌ به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌ کرد و پێشبینی ده‌‌‌کرێ بگاته‌‌‌ سه‌‌‌رووی 100 دۆلار،

چونکه‌‌‌ کۆمپانیایه‌‌‌کی به‌‌‌ناوبانگی وه‌‌‌به‌‌‌رهێنانی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا پێی وایه‌‌‌، داخوازی به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌ خستنه‌‌‌ڕوو زۆر زیاد ده‌‌‌کات.

 

به‌‌‌گوێره‌‌‌ی dailyfx نرخی هه‌‌‌ر به‌‌‌رمیلێک له‌‌‌ نه‌‌‌وتی برێنت که‌‌‌ له پێش نیوه‌‌‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌‌‌م، بۆ به‌‌‌ 79 دۆلار و 40 سه‌‌‌نت دابه‌‌‌زیبوو، له‌‌‌دوای نیوه‌‌‌ڕۆوه‌‌‌ رووی له‌‌‌ به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌ کردووه‌‌‌ و ئێسته‌‌‌ به‌‌‌ 82 دۆلار و 73 سه‌‌‌نت ده‌‌‌فرۆشرێت. هاوکات نرخی نه‌‌‌وتی تێکساسی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکاش به‌‌‌77 دۆلار و 47 سه‌‌‌نت ده‌‌‌فرۆشرێت و له‌‌‌و ماوه‌‌‌ کورته‌‌‌دا سێ دۆلاری هاتووه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر.

 

گرنگترین هۆکاری به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی نرخی نه‌‌‌وت، بۆ راپۆرتێکی بانکی وه‌‌‌به‌‌‌رهێنانی گۆلدمه‌‌‌ن ساکسی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌و بانکه‌‌‌ پێشبینیکردووه‌‌‌ ئه‌‌‌مساڵ داخوازی له‌‌‌سه‌‌‌ر نه‌‌‌وتی خاو دوو ملیۆن و 700 هه‌‌‌زار به‌‌‌رمیل زیاد ده‌‌‌کات، ئه‌‌‌و زیادکردنه‌‌‌ش به‌‌‌تایبه‌‌‌تی له‌‌‌ نیوه‌‌‌ی دووه‌‌‌میساڵه‌‌‌که‌‌‌ روو ده‌‌‌دات و تا کۆتایی ساڵ نرخی نه‌‌‌وت ده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێته‌‌‌ 105 دۆلار.

 

هۆکارێکی تری به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی نرخی نه‌‌‌وت، بۆ بڕیارێکی نوێی چین ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تای ئه‌‌‌م هه‌‌‌فته‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌ری کرد و دوای سێ ساڵکه‌‌‌ره‌‌‌نتین، ده‌‌‌روازه‌‌‌کانی کرده‌‌‌وه‌‌‌. چین به‌‌‌ دووه‌‌‌م گه‌‌‌وره‌‌‌ترین به‌‌‌کاربه‌‌‌ری نه‌‌‌وت له‌‌‌ دنیادا هه‌‌‌ژمار ده‌‌‌کرێت و چاوه‌‌‌ڕێ ده‌‌‌کرێ به‌‌‌ کردنه‌‌‌وه‌‌‌یده‌‌‌روازه‌‌‌کان، قه‌‌‌باره‌‌‌ی داخوازی نه‌‌‌وتیش به‌‌‌رز ببێته‌‌‌وه‌‌‌ و ئه‌‌‌مه‌‌‌ش نرخی نه‌‌‌وت به‌‌‌رز ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌.

 

به‌‌‌های نه‌‌‌وت له‌‌‌ نیوه‌‌‌ی دووه‌‌‌می شوباتی ساڵی 2022ه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌ستپێکی جه‌‌‌نگی ئۆکراینا، به‌‌‌ رێژه‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رچاو هه‌‌‌ڵکشا و به‌‌‌گشتی له‌‌‌زۆربه‌‌‌ی مانگه‌‌‌کانی ساڵی رابردوودا، نه‌‌‌وت له‌‌‌ سه‌‌‌رووی 90 دۆلار فرۆشرا و هه‌‌‌ندێک هه‌‌‌فته‌‌‌ سه‌‌‌رووی 130 دۆلاریشی تۆمار کرد، به‌‌‌ڵام له‌‌‌کۆتاییه‌‌‌کانی ساڵ بۆ خوارووی 85 دۆلار دابه‌‌‌زی.


1 ساڵ و 10 مانگ و 9 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ کرد و پێشبینی ده‌کرێ بگاته‌ سه‌رووی 100 دۆلار

نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ کرد و پێشبینی ده‌کرێ بگاته‌ سه‌رووی 100 دۆلار

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)