سوپای عێراق سەبارەت کچە مۆدێلەکان هۆشداریی دەدات..
سوپای عێراق سەبارەت کچە مۆدێلەکان هۆشداریی
دەدات..
هێزە چەکدارەکانى عێراق هۆشدارى دەداتە ئەو کچە هەرزەکار و مۆدێلانەى کەخزێنراونەتە نێو هونەر و میدیاوە و دەڵێن پەیوەندییان لەگەڵکەسانى سەربازى و ئەمنیدا هەیە و بەشێوەیەک دەردەکەون کە کەناوبانگى سەربازى و ئەمنیى عێراقى لەکەدار دەکەن وەک وتەبێژى هێزەچەکدارەکانى عێراق ئاماژەى پێکردووە.
لەڕاگەیەنراوێکدا لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژى محەممەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق هۆشداریی دایە ئەوکەسانەی لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەردەکەون و بانگەشەی پەیوەندی لەگەڵ ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتە ئەمنییەکان دەکەن".
دەشڵێت "هۆشداریی دەدەینە هەندێک کەس کە بە ناوی فەرماندە و ئەفسەران و کەسایەتییەکانی نێو دەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە کەسانیدیکە دەکەن، ئەوەش لە رێگەی دەرکەوتنیان لە گرتەڤیدیۆییەکاندا کە هەندێک کچی هەرزەکار بەسەر هونەر یان راگەیاندنەوە بانگەشەی ئەوەدەکەن پەیوەندییان لەنێو وەزارەتە ئەمنییەکان و دامەزراوەکانی دیکە هەیە و کەسانێک دەناسن."
ئەوەشى خستۆتە ڕوو "شکۆی هەر وڵاتێک بە دامەزراوە ئەمنییەکانیەتی کە بەپێی پێوەر و بنەما دیاریدەکرێن، ئەو جلەشی سەرباز و هەرکەسێکی دیکە لە پاڵەوانانی هێزە ئەمنییەکان لەبەری دەکەن، شکۆیە، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێپرسینەوە و سزای هەر کەسێک دەداتبیەوێت ناوبانگی دامەزراوە سەربازییەکان لەکەدار بکات."
ئەوەش دواى ئەوە دێت کە لە ماوەکانی ڕابردوودا لە سۆشیاڵ میدیای عێراق ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی لەلایەن ژمارەیەک کچ و کوڕەوەبڵاوبوونەوە و تێیدا باس لەوە دەکەن لە وەزارەتە ئەمنییەکانی عێراق هێز و پشتیان هەیە و بە ناوی خەڵکی دەستڕۆیشتووەوە قسە دەکەن. هەروەها هەندێکیشیان جلی سەربازی لەبەر دەکەن.