عه‌باس جبر عه‌لیاوایی وه‌زیری کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا رێگه به هاورده‌کردنی به‌رهه‌می هێلکه له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ پارێزگاکانیناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بدرێت،
عه‌باس جبر عه‌لیاوایی وه‌زیری کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا رێگه به هاورده‌کردنی به‌رهه‌می هێلکه له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ پارێزگاکانیناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بدرێت،
به‌هه‌مانشێوه‌ش رێگه بدرێت هێلکه ره‌وانه‌ی پارێزگاکانی هه‌رێم بکرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی کشتوکال، عه‌باس جابر عه‌لیاوایی بڕیاریداوه رێگه به‌هاورده‌کردنی هێلکه له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆپارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بدرێت، به‌هه‌مانشێوه‌ش رێگه به‌جوتیارانی عێراق ده‌درێت که به‌رهه‌می هێلکه ره‌وانه‌ی پارێزگاکانیهه‌رێم بکه‌ن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "ئه‌م بڕیاره به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی هێلکه‌یه له‌بازاڕه ناوخۆییه‌کانی عێراقدا".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، "وه‌زیری کشتوکاڵ ڕێنمایی بۆ کۆمپانیای نه‌هره‌ین و کۆمپانیای گشتی عێراقی بۆ به‌رهه‌مهێنانی بنه‌تۆوده‌رکردوه، به خێرایی گه‌نمه‌شامی زه‌رد بۆ به‌خێوکه‌رانی په‌له‌وه‌ر به بڕی پێویست و به نرخێکی پاڵپشتی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دابینبکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یبه‌رده‌وام بن له به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمه‌شامی به‌ئامانجی دابینکردنی بازاڕی ناوخۆیی به نرخێکی قبوڵکراو بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ران و هاوڵاتیان".
بڕیاره‌که‌ی وه‌زیری کشتوکاڵی عێراق له‌کاتێکدایه، به‌رهه‌می هێلکه‌ی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان که به هێلکه‌ی سور ناوده‌برێت رێگه نه‌ده‌دراببرێته پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق به‌مه‌به‌ستی ساغکردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها هێلکه‌ی عێراقیش که به هێلکه‌ی سپی هه‌ژمارده‌کرێترێگه نه‌ئه‌درا له بازاڕه‌کانی هه‌رێم ساغبکرێته‌وه.