بەپێی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ساڵی٢٠ ٣٠ نزیکەی ٥٩ ملیۆن منداڵ و گەنج دەمرن
بەپێی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ساڵی٢٠ ٣٠ نزیکەی ٥٩ ملیۆن منداڵ و گەنج دەمرن
نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠ ٢١ دا نزیکەی پێنج ملیۆن منداڵ پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی پێنج ساڵی مردوون، دەشڵێن،ئەگەر ڕێکاری خێرا نەگیرێتە بەر و لایەنی تەندروستی بە تایبەت کاتی منداڵبوون باش نەکرێت ئەوا، تاکو ساڵی ٢٠ ٣٠ نزیکەی ٥٩ ملیۆنمنداڵ و گەنج دەمرن .
ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠ ٢١ دا نزیکەی پێنج ملیۆن منداڵ پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی پێنجساڵی مردوون و لە هەمان ماوەدا دوو ملیۆن و ١٠ ٠ هەزار منداڵ و گەنج لە نێوان تەمەنی ٥ بۆ ٢٤ ساڵی مردوون، بە واتای مردنی منداڵێکیان گەنجێک لە هەموو چوار چرکەیەک .
ئاماژەبەوەشکراوە، نۆ ملیۆن و ١٠ ٠ هەزار منداڵ لە ساڵی ٢٠ ٢١ دا بە مردوویی لەدایکبوون
هەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، بەراورد بە ساڵی ٢٠ ٠ ٠ ڕێژەی مردنی منداڵانی خوار پێنج ساڵان بە ڕێژەی ٠ª٥٠ کەمبووەتەوە،هەورەها ڕێژەی مردنی منداڵانی گەورەتر و گەنجان بە ڕێژەی ٠ª٣٦ کەمبووەتەوە.
هاوکات هۆشداری ئەوەش دەدەن ئەگەر ڕێکاری خێرا نەگیرێتە بەر و لایەنی تەندروستی بە تایبەت کاتی منداڵبوون باش نەکرێت ئەوا، تاکوساڵی ٢٠ ٣٠ نزیکەی ٥٩ ملیۆن منداڵ و گەنج دەمرن.