هەوڵی دەستگیرکردنی کوڕەکەی چەتۆ ساڵح دەدرێت
هەوڵی دەستگیرکردنی کوڕەکەی چەتۆ ساڵح دەدرێت
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار یەکێتی لە هەوڵی هەڵدانەوەی دۆسیەی ئاوات چەتۆ ساڵحە بە تۆمەتی تەداخولکردن لە کاروباری ئەمنی،بەوپێیەی کە سێکی مەدەدەنیە،بەڵام سەرپەرشتی هێزە تایبەتەکەی باوکی دەکات،بەڵام دوای بەدواداچون لە پۆلیسی گەرمیان دەرکەوتووە ناوبراوبە فەرمی دامەزراوی حکومەتە لە چەند ساڵی رابردوو دامەزراوە".
هەر بەپێی ئەوسەرچاوەیە کە ئاماژەی پێکردوە ئەگەری ئەوە هەیە هێزە ئەمنیەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئاوات چەتۆ ساڵح هەڵبکوتنەسەر ماڵی لیوا چەتۆ لە گەرەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی.
دیپلۆماتیک بۆ پشتڕاسکردنەوەی هەواڵەکە پەیوەندیکرد بە سەرچاوەیەکی نزیک لە لیوا چەتۆ ساڵح، وێرای پشتڕاسکردنەوەی هەواڵەکە ووتی: ئەو کارانەی بەرامبەرمان دەکرێت بەهۆی دەستبەردارنەبونی لیوا چەتۆیە لە پۆستەکەی و شایەتیدانیەتی لە کۆمسیۆن لە قازانجی لاهوریشێخ جەنگی کە پێی وابووە ئەوە ئیلتیزامێکی ئەخلاقییە و پاشتگەزنابێتەوە.