بەپەلە… ڤایرۆسێکی نوێ بەرێوەیە بۆ هەرێم زانیاری ورد
بەپەلە…
ڤایرۆسێکی نوێ
بەرێوەیە بۆ هەرێم
زانیاری ورد
وه‌زیری ته‌ندروستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان،
رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر رێکارێک کە ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانه و رێکارێکیش ناگرنه‌به‌ر که زیان به هاووڵاتییان بگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی کانوونی دووه‌م، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رای گه‌یاندووه، هه‌ر ڕێکارێک بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر گومانێکی ڤایرۆسێکی نوێ ته‌نیا مه‌به‌ست به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و خۆپارێزی ده‌بێت له ته‌شه‌نه‌کردن.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌یش گوتووه که رێکارێکی ناگرینه‌به‌ر که بارگرانی بۆ سه‌ر شانای هاووڵاتییان دروست بکات، هه‌موو کات چاودێریدۆخی هه‌موو نه‌خۆشیه‌کی گواستراوه ده‌که‌ن.
له هه‌رێمی کوردستان دوو ملیۆن و 931 هه‌زار و 474 پێکوته‌ی کۆرۆنا به هاووڵاتییان بوو،
49.6 %هاوڵاتی سه‌روو 18 ساڵ ژه‌می یه‌که‌میان وه‌رگرتووه.
40.2 % هاوڵاتی سه‌روو 18 ساڵ ژه‌می دووه‌میان وه‌رگرتووه.
ته‌نها له 2 % ی هاوڵاتیانی سه‌روو 18 ساڵ ژه‌می سێیه‌میان وه‌رگرتووه.
له‌کاتێکدا بۆ هاوڵاتیانی سه‌روو 12 ساڵی 37% ژه‌می یه‌که‌م و 30% ژه‌می دووه‌م و 1% ژه‌می سێیه‌م وه‌رگرتووه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێکاری نوێ بۆ ئه‌وانه راگه‌یاند که له وڵاتی چینه‌وه دێنه هه‌رێمی کوردستان که ده‌بێ پێش 72 سه‌عات پشکنینی کۆرۆنایان کرد بێت و پشکنینه‌که‌یان نێگه‌تیڤ بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆخی کۆرۆنا له‌و وڵاتانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی سه‌ره‌تایده‌رکه‌وتنی کۆرۆنا.