مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، دوو پیلانی تیرۆریستی داعش له هه‌ولێر پووچه‌ڵ کرانه‌وه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، دوو پیلانی تیرۆریستی داعش له هه‌ولێر پووچه‌ڵ کرانه‌وه
و کاری هێزه‌کانی ئاسایش و دژه‌تیرۆری کوردستان جێی سووپاس و پێزانینه.
له دوو تویتدا، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ستایشی هه‌وڵی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی کردووه بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پیلانه‌کانیان.
له تویتێکیدا هاتووه: دژه تیرۆری ئێمه توانیمان سه‌رکه‌وتوویی دوو پیلانی داعش له هه‌ولێر پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه، که بڕیار بوو به‌ر له ئاهه‌نگه‌کانیسه‌ری ساڵ کاری تیرۆریستی بکه‌ن.
روونیشیکردووه‌ته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چوار ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر کران، که دووانیان له که‌مپی هۆله‌وه روویان له هه‌رێمی کوردستانکردبوو.
ئه‌مه نموونه‌یه‌کی دیکه‌یه، له‌و کاره نایابانه‌ی ده‌زگاکانی ئاسایش و هه‌واڵگرییه‌کانمان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هه‌مووان و پەکخستنی تیرۆریجیهانی ئەنجامی دەدەن. بەناوی حکومەتەوە سوپاسیان دەکەم بۆ هەوڵە ماندوو نەناسەکانیان.