ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ مەجید کازمی، سەعید یاقووبی و ساڵح میرهاشمی دەرکرد

کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ مەجید کازمی، سەعید یاقووبی و ساڵح میرهاشمی دەرکرد
Rudaw24

کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ مەجید کازمی، سەعید یاقووبی و ساڵح میرهاشمی دەرکرد

کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ مەجید کازمی، سەعید یاقووبی و ساڵح میرهاشمی دەرکرد
ئەمیر ناسر-ئازادانی یاریزانی تۆپی پێی تیپەکانی سێپاهان و تراکتۆر و هەروەها سۆهەیل جەهانگیری یەکێک لە تۆمەتبارانی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ڕێککەوت بە ٢٦ ساڵ و ٢ ساڵ زیندانی سزادراون.
دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە نێو ئەو ناڕازییانەدا کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی وڵاتدا دەستبەسەر کرابوون، حوکمی ئێعدامی بۆ مەجید کازمی، سەعید یاقووبی و ساڵح میرهاشمی دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی "تەسنیم"، ڕۆژی دووشەممە 19ی ڕێبەندان، دادگا تۆمەتی ئەو کەسانەی لە دۆسیەی ناسراو بە "خانێ ئیسفەهان" بە "جەنگ" و "کێشانی چەک" زانی.
بەپێی ئەو بڕیارانەی دەرچووە، ماجید کازمی و ساڵح میرهاشمی جگە لە شەڕکردن، بە ئەندامی ڕێکخراوی "موجاهدین خالقی گەل" تۆمەتبار کراون.


ئەمیر ناسر-ئازادانی یاریزانی تۆپی پێی تیپەکانی سێپاهان و تراکتۆر و هەروەها سۆهەیل جەهانگیری یەکێک لە تۆمەتبارانی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ڕێککەوت بە ٢٦ ساڵ و ٢ ساڵ زیندانی سزادراون.
دادگای پارێزگای ئیسفەهان ڕایگەیاند، جابر میرهاشمی، تۆمەتباری شەشەمی ئەم دۆسیەیە بێتاوان دەرچووە.

لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ٢٥ی ئەم مانگە لە ئیسفەهان، سێ هێزی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی لە گەڕەکی خانە لە ئیسفەهان کوژران.

هەژماری تویتەر "وێنەی 1500+" پێشتر لە زاری کەسوکاری ساڵح میرهاشمی تۆمەتباری یەکەمی ئەم دۆسیەیە کە یەکێکە لە پاڵەوانەکانی کاراتێی ئێران بڵاویکردبووەوە کە لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا ئەشکەنجە دراوە و کاریگەرییەکانی ئەو ئەشکەنجەیە لەکاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ، لە شێوەی ئەودا دیار بووە.

پێشتر هەشت ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا و سێ نوێنەری دەوڵەتی ئەم وڵاتە گەرەنتی سیاسی ئەو خۆپیشاندەرانەی لە دۆسیەی "ماڵی ئیسفەهان" دەستگیرکراون قبوڵ کردووە و بە ئاماژەدان بە ئەشکەنجەدان و دەستنەگەیشتنی تۆمەتباران بە پارێزەرێکی هەڵبژێردراو، داوای… ڕاگرتنی دادگاییکردنی نادادپەروەرانەی ئەم خۆپیشاندەران.

کۆماری ئیسلامی پێشتر ٤ کەس لە ناڕازییەکانی ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژ بە حوکمی ئایینی لە سێدارە دابوو. بە گوتەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بڕیارەکان لە کاتێکدا دەرکراون کە ئەو تۆمەتبارانە تووشی ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ بوون و ڕێگەیان پێنەدراوە دەستیان بە پارێزەرێکی دیاریکراو بگات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "هەرانا"، لە سەرەتای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئەم وڵاتە تا ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕ، ٥١٩ خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە و ٦٩٠  کەسیشیان لە کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکان لەم وڵاتەدا سزا دراون.


1 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ مەجید کازمی، سەعید یاقووبی و ساڵح میرهاشمی دەرکرد

کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ مەجید کازمی، سەعید یاقووبی و ساڵح میرهاشمی دەرکرد

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)