گواستنەوەی هەزاران تەرمی نەناسراو بۆ بێهشت ساکینە و دەرکردنی فەرمانی بەخاک سپاردنی بەکۆمەڵ
گواستنەوەی هەزاران تەرمی نەناسراو بۆ بێهشت ساکینە و دەرکردنی فەرمانی بەخاک سپاردنی بەکۆمەڵ
سەرچاوە ئاگادارەکان سەبارەت بە گۆڕستانی بێهشت ساکینە لە کەرەج ڕایانگەیاند کە تا ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ هەزاران تەرمی نەناسراوی ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕێبەندان گیانیان لەدەستداوە بۆ ئەم گۆڕستانە گواستراونەتەوە.
فەرمان بە ستافەکە درا کە ئەم تەرمانە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا بنێژن بەبێ ئەوەی ناسنامەیان هەبێت؛ فەرمانێک کە ڕاستەوخۆ لە دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەرچووبوو.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ستافی گۆڕستان کە هاوکات خەڵکی ئەم خاکەن، لە کارێکی ئینسانی و بوێرانەدا ئامادە نەبوون ئەم تاوانە ئەنجام بدەن.
لەبری ئەوەی بەکۆمەڵ بەخاک بسپێرن، تەرمەکانیان گرووپ کرد و وێنەی دەموچاویان بە گروپی ١٠ کەسی گرت بۆ ئەوەی خێزانە خەمگینەکان بتوانن ئازیزانیان بناسن.