کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، خواستێکی ڕەوای گەلی ئێرانە بۆ گەیشتن بە ئازادی، کەرامەتی مرۆڤ و مافە بنەڕەتییەکان
کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، خواستێکی ڕەوای گەلی ئێرانە بۆ گەیشتن بە ئازادی، کەرامەتی مرۆڤ و مافە بنەڕەتییەکان
نایجل فاراج، سەرۆکی پارتی چاکسازی بەریتانیا
و یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی ئەو وڵاتە،
لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پشتیوانیی پتەوی خۆی بۆ ڕاپەڕینی جەماوەری لە ئێران ڕاگەیاند.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی لە ناسەقامگیریی ناوچەکە لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا،
ڕایگەیاند کە جیهان بەبێ ئەم ڕژیمە شوێنێکی ئەمنتر دەبێت.
فەراج بە ئاماژە بە سەرکوتکردنی دڕندانەی ناڕازییان و درێژەدان بە ستەمکاریی مەزهەبی لە ئێران جەختی کرد کە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی خواستی ڕەوای گەلی ئێرانە بۆ گەیشتن بە ئازادی، کەرامەتی مرۆڤ و مافە بنەڕەتییەکان.
سەرۆکی پارتی چاکسازی بەریتانیا هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ڕووخانی ئەم ڕژێمە، بەدەر لە ئاڵوگۆڕێکی ناوخۆیی، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی جیهانی دەبێت
و دەشڵێت: کۆتاییهێنان بە تیۆکڕاسی لە ئێران هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ ڕاگرتنی هەناردەکردنی تیرۆر و وشککردنەوەی ڕەگ و ڕیشەی توندڕەوی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. دەبێت
لە کۆتاییدا وێڕای ڕاگەیاندنی هاوپشتی لەگەڵ گەلی ئێران، خوازیاری سەرنجی جیددی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە داخوازییەکانی ئازادیخوازی گەلانی ئێران بوو