کۆنووسی کۆبوونەوەی (ناوەندی بڕیار) ی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
شێوازی کۆبوونەوە: ئۆنلاین (ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس)
ڕێکەوت:14/1/2026/
پێشەکی:
بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە،
سەرپەرشتیاری گشتی ناوەندی بڕیار سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی ناوەندی گشتی کرد بە شێوەی ئۆنلاین . لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر سێ تەوەرەی سەرەکی: بارودۆخی ناوخۆی ئێران و بەردووامی خۆپیشاندانەکان و سەرکوتگەری سیستماتیکی ڕژێم بەرانبەر بە خۆپیشاندەران و، هاوکێشە هەرێمایەتییەکان، و دواپێشهاتەکانی پرسی کورد.
تەوەرەی یەکەم: بارودۆخی ئێستای ئێران
لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە دۆخی ناوخۆی ئێران کرا، لەوانە:
١. قەیرانی ئابووری: کاریگەرییە نەرێنییەکانی هەڵئاوسان و گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان.
٢. دۆخی سیاسی: ئاماژە بە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان و شێوازی مامەڵەی دەسەڵات لەگەڵ داخوازییەکانی خەڵک کرا.
٣. ئاسایش: باس لەو فشارانە کرا کە دەخرێنە سەر چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی، بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکان و کوردستان.
تەوەرەی دووەم: بارودۆخی ناوچەکە (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)
بەشداربووان هاوڕابوون کە ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە:
١. ململانێ هەرێمایەتییەکان: پەلامار دانانی خۆرئاوای کوردستان لە لایەن میلیشیاکانی سوریا و کاریگەری لەسەر سەقامگیری ناوچەکە.
٢. ڕۆڵی وڵاتانی دراوسێ: هەڵوێستی وڵاتانی وەک تورکیا و عێراق بەرامبەر بەو هاوکێشە نوێیانەی کە لە ناوچەکەدا دێنە ئاراوە.
٣. بێدەنگی نێودەوڵەتی : بێدەنگی نێو دەوڵەتی سەبارەت بە پاکتاوی ڕەگزی لە لایەن میلشاکانی تورک و چەتەکانی جۆلانیەوەو سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەران لە لایەن دەوڵەتی ئاخوندیەوە .
تەوەرەی سێیەم: پرسی کورد بە گشتی
ئەم تەوەرەیە وەک گرنگترین بەشی کۆبوونەوەکە هەژمار کرا و جەخت لەسەر ئەم خاڵانە کرایەوە:
١. یەکڕیزیی نەتەوەیی: پێویستی هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هێزە کوردییەکان لە هەموو پارچەکانی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان.
٢. پرسی کورد لە ئێران (ڕۆژهەڵات): پاراستنی قەوارەی ڕێکخراوەیی و بەردەوامی تێکۆشانی سیاسی بۆ
بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکان و یەک گوتاری لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخستنی گوتاری خۆپیشاندەران لە ڕۆژهەڵات .
٣. دۆخی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا: باس لەو فشارە سیاسی و سەربازییانە کرا کە دەکرێنە سەر ئەزموونی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، و پێویستی لۆبیکردن لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
ئەنجامگیری و بڕیارەکان:
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ناوەندی بڕیار ئەم ڕسپاردانەی خوارەوەی وەک تاکتیک پێشنیارکرد :
• گرنگی دانی زیاتر بە بواری میدیاو ڕاگەیاندن و چاودێری کردنی خۆپیشاندانەکان .
• ڕاسپاردنی ڕێکخستنەکانی ناوخۆ بۆ گرنگی دان بە خۆپیشاندانەکان و ڕێکصستنی بە شێوەی میدیایی .
• بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵوومیەتی گەلی کورد.
• بەردەوامبوونی کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکان بە شێوەی خولی بۆ نوێکردنەوەی ستراتیژی کارکردن.
واژۆ:
ناوەندی بڕیار
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان