ترەمپ بەزوویی بۆتان دەردەکەوێت
ترەمپ بەزوویی بۆتان دەردەکەوێت
لیندسی گراهام: "مەبەست لە قسەکەی ترەمپ هێرشی فراوانی سەربازی و دەروونی و سایبرییە بۆ سەرئێران"
لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریخواز، لە پەیامێکیدا لە تۆڕی ئێکس، پشتیوانیی توندی خۆی بۆهەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەربڕی و وتی: پەیامی سەرۆکی ئەمریکا“یارمەتی لە ڕێگایە” جگە لە کردەوەی توند و یەکلاکەرەوە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچی ترناگەیەنێت.
جەختی لەوە کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ "بە دڵنیاییەوە ئۆباما نییە" و "ریگان پڵەسە" کاتێک باس لەپاراستنی بەرژەوەندییە گرنگەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەکرێت.
بە وتەی گراهام، هیچ مەترسییەکی گەورەتر لە سەر نەزمی جیهانی نییە لەوەی کە ناوی لێنا “ڕژێمیئایینی نازی ئایەتوڵڵاکانی ئێران”، ڕژێمێک کە بە وتەی خۆی گەلی خۆی دەکوژێت و پشتیوانی لەتیرۆریزمی نێودەوڵەتی دەکات و خوێنی ئەمریکییەکان لەسەر دەستە.