وەزیرێکی سویدی بە ڕەچەڵەک ئێرانی هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٣ی بەیانی لە خەو هەڵدەستم، پێشبینی کۆتایی هاتنی دیکتاتۆریەت دەکەم.
وەزیرێکی سویدی بە ڕەچەڵەک ئێرانی هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٣ی بەیانی لە خەو هەڵدەستم، پێشبینی کۆتایی هاتنی دیکتاتۆریەت دەکەم.
ڕۆمینە پوورمۆختاری، وەزیری کەشوهەوا و ژینگەی سوید کە بە ڕەچەڵەک ئێرانییە،
وتی: گەلی ئێران "شایەنی هەموو سەرنجی ئێمەیە"، هەروەها ڕەخنەی توندی لە عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران گرت.
پوورمۆختاری لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی، نزیکەی دوو هەفتەیە ئێرانییەکان لە سەدان شار خۆپیشاندان دەکەن
و ئاماژەی بەوە کردووە کە بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، خۆپیشاندانەکان ٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم دوو هەزار خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون، لە کاتێکدا کە "پێدەچێت بزووتنەوەی ناڕەزایەتییەکان تەنیا بەرەو هەڵکشان بچێت".
وەزیری سوید-ئێران باسی لەوەش کرد کە چەند ڕۆژی ڕابردوو پڕ بووە لە دڵەڕاوکێ و چاوەڕوانی و دەشڵێت "هەموو شەوێک کاتژمێر ٣:٠٠ی بەیانی لە خەو هەڵدەستم بۆ ئەوەی هەواڵەکان بپشکنم، بەو هیوایەی ببیستم کە دیکتاتۆر مردووە یان وڵاتی بەجێهێشتووە".
پوورمۆختاری داوای لە ئێرانییەکان کرد "یەکبگرن بۆ ئێرانێکی عەلمانی و دیموکراسی" و پێی وایە ئەوەی کە بە "کوێربوونی ئایدیۆلۆژی" وەسفی کردووە، نابێت ئەو شتانە بێدەنگ بکات کە ڕوودەدات، کە بە نیشانەی "شۆڕشێکی نوێ" دەزانێت.
وەزیرەکە دەستی خستە سەر ئەزموونی تایبەتی خۆی لە ساڵانی هەرزەکاریدا، کوشتنی خوێندکار نێدا ئاغا-سۆڵتانی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی پێشوودا
وەبیرهێنایەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو کاتەدا بەشداری خۆپیشاندانەکانی کردووە بەڵام لە ترسی ژیانی خۆی ناچار بووە بکشێتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجانی ئەمڕۆ بوێرترن.
لە کۆتایی پۆستەکەیدا ڕاستەوخۆ قسەی بۆ خەڵکی ئێران کرد و گوتی "ئێمە دەتانبینین، گوێتان لێدەگرین"، پێش ئەوەی هێرشی ڕاستەوخۆ بکاتە سەر خامنەیی و
ڕایگەیاندووە "پێویستە بەو پارە کەمەی کە لە خەڵکی ئێران دزیوە، یەکەم فڕۆکە بەرەو ڕووسیا ببات".
پوورمۆختاری هیچ لێدوانێکی دیکەی نەدا، بەو پێیەی ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت بڵاویکردەوە کە ئەو نایەوێت لەم کاتەدا چاوپێکەوتنی میدیایی بکات.
تێبینی /-
سەرچاوە: ئافتۆنبلادێت
سەرچاوە /- Swed 24 سوێد ٢٤
ئامادەکردن و وەرگێڕانی ئایندە میدیا