داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بەپەلە دەستوەردان بکەن
داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بەپەلە دەستوەردان بکەن
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر،
ئیلهام ئەحمەد لە هەژماری فەرمیی خۆی لە سەکۆی (X) ئاماژەی بەوە دا، کە نەخۆشخانەی خالید لە گەڕەکی شێخ مەقسوود، سەدان هاووڵاتیی مەدەنیی بریندار و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی تێدایە، بەڵام بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە ئەنقەست لەلایەن هێزە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان دەکرێت.
لە کاتێکدایە کە باس لە ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکرێت، بەڵام بەردەوامیی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکان مەترسیی لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و ژیانی سەدان مرۆڤی بێتاوان دروست کردووە.
ناوبراو داوای لە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ هێنانەدەرەوەی بریندارەکان و ڕێگریکردن لە "کۆمەڵکوژی"، هاوکات حکوومەتی سووریای بە تەواوەتی بەرپرسیار کرد لە هەر زیانێک کە بەر ئەو بریندارانە بکەوێت