بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە لوبنانییەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وتووێژێکی نهێنی لە نێوان سەرۆکانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان كراوە، کە تیایدا ڕێبەرانی حیزبوڵڵای لوبنان باسیان لە کەمیی یارمەتییە داراییەکانی ساڵانەی ئێران كردووە.
سەرکردەکانی حیزبوڵڵا داوای زیادکردنی هاوکارییە داراییەکان بە بڕی نزیکەی ٢ ملیار دۆلار بۆ بنیاتنانەوەی توناكانیان دەكەن، کە بەهۆی قەیرانی ئابووریی ئێران، چاودێریی ئەمریکا بۆ دابینکردنی تەواوەتی ئەوە، ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە.
ئەم داوایەی سەرکردەکانی حیزبوڵڵا لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران تەنها بە یەک ملیار دۆلار ڕازی بووە و ئەویش بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ بکرێت.