دەستبەسەرکرانی شێرکۆ کانی سانانی، وێنەگر و چالاکی ژینگەپارێزی لە لایەن بەكرێگیراوانی ڕێژیمەوە لە مەریوان.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانبار، شێرکۆ کانی سانانی، وێنەگر و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان و لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە پاش گەڕانەوەی لە ڕێوڕەسمی هەڵمەتی زاگرۆسانە کە لە گوندی نێ سەر بە مەریوان بەڕێوەچووە و لە کاتێکدا کە لە نێو کافەیەکدا بووە، بە بێ نیشان دانی هیچ
بەڵگەیەکی دادوەریی ئەنجام دراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی هەڵگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.