٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، یەعقووب کەریمپوور، هاووڵاتیی پەیڕەوی ئاینی یاری و خەڵکی میاندواو کە لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی” لە ڕێگەی “سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەركرانیدا، تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیی توند و گوشاری هێزەکانی ئیتلاعات بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ بووەتەوە.
دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوەچووە و لە دادگایییەکی کورتی ١٥ خولەکیدا، بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی” لە ڕێگەی “سیخوڕیکردن لە پێناو بەرژەوەندیی ئیسرائیل”دا سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.