مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کۆبوونەوە
مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کۆبوونەوە
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە، ڕاشیانگەیاند
پشتیوانیی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەن، پەرەی زیاتریش بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان دەدەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە قاهیرە، لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی کۆبووەوە.
سەرۆکی میسر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئامادەیيی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت ستایشی ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە کرد.
لە کۆبوونەوەدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرايهوه.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر برەودان بە هاوئاهەنگی و هاریکاری بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.