بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەزگای دادوەری ئێران خوێندکاری زانکۆ لەسێدارە دەدات
بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەزگای دادوەری ئێران خوێندکاری زانکۆ لەسێدارە دەدات
عەقیل کێشاوارز لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا کە هاوکات بوو لەگەڵ شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل دەستگیرکرا و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
دەزگای قەزایی ئێران لەسێدارەدانی عەقیل کێشاوەرز، خوێندکاری تەلارسازی لە زانکۆی شەهرود بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەری بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە 20ی کانونی یەکەم،
دوای ئەوەی دادگای باڵا بڕیاری پەسەندکردنی بڕیارەکە و تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان" ئەنجامدراوە. چەند کاتژمێرێک پێش لەسێدارەدانەکە، هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خوێندکاران و مافی مرۆڤ باسیان لە پەرەسەندنی نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە لەسێدارەدانی کەشاڤارز کرد.
وە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 18ی کانونی یەکەم، بنەماڵەی کەشاوارز لە ئیسفەهانەوە "بۆ سەردانێکی کۆتایی" بانگهێشت کراون.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو بنەماڵەیە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتوونەتە زیندانی ورمێ، تەنیا بۆ ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە کوڕەکەیان گواستراوەتەوە. بۆ تاران.
وە ئاماژەی بەوەشکرد، دواجار خێزانەکە توانیان دوا سەردانی بکەن لە پاشنیوەڕۆی هەینی ١٩ی کانوونی دووەم، ئاماژەی بەوەشکردووە "سەردانەکە بە شێوەیەکی کەسی بووە، دایکی بەهۆی ناڕەحەتی سۆزدارییەوە بێهۆش بووە".
کەشاڤارز لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا کە هاوکات بوو لەگەڵ شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل دەستگیرکرا و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. لەبەرامبەردا ئاژانسی هەواڵی میزان بڵاویکردەوە،
کەشاوارز لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکراوە، بەبێ ئەوەی ڕۆژەکەی دیاریبکات و ڕایگەیاندووە کە لەلایەن ئەندامانی دەوریەیەکی ئەمنی سوپای ئێرانەوە دەستگیرکراوە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبووەوە کە ئەو قەوارەیەی کەشاوەرزی دەستبەسەر کردووە، ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بووە.
ئاژانسی هەواڵی میزان، کەشاڤارزی بە "بریکاری مۆسادی ئیسرائیل" وەسفکردووە، بە "سیخوڕی، پەیوەندی و هاوکاری هەواڵگری" لەگەڵ ئیسرائیل و "وێنەگرتنی شوێنە سەربازی و ئەمنییەکان" تۆمەتبار دەکات.
ئاژانسی هەواڵیی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاماژەی بەوە کرد: ئەندامانی بنەماڵەکەی مەیلی لایەنگری پاشایەتییان هەیە، هەروەها مامی پێشینەی ئەندامێتی یان هاوسۆزی بۆ" گرووپی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، ڕێکخراوی موجاهیدینی گەلی ئێران (PMOI/MEK) هەیە.
میزان هەروەها بڵاویکردەوە کە "کەشاڤارز لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە ڕێگەی تێلێگرامەوە پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ گروپێکی سەر بە PMOI/MEK کردووە و بەپێی ڕێنماییەکانی کارگێڕانی گروپەکە وێنەی ناردووە و دروشمی نووسیوە".
i24 NEWS -: سەرچاوە
ئامادەکردن و وەرگێڕانی ئایندە