دادگای پاکستان سزای ١٧ ساڵ زیندانیکردنی سەپاند بە سەر هەریەکە لە عمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان و بوشرا بیبی هاوسەری
دادگای پاکستان سزای ١٧ ساڵ زیندانیکردنی سەپاند بە سەر هەریەکە لە عمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان و بوشرا بیبی هاوسەری
دادگای پاکستان لە سەر ڕۆشنایی دۆسیەیەکی گەندەڵی کە تایبەت بوو بە کڕینی زێڕی گرانبەها
سزای ١٧ ساڵ زیندانیکردنی سەپاند بە سەر هەریەکە لە عمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان و بوشرا بیبی هاوسەری
دادوەری تایبەتی ناوەندی شاروخ ئەرجومەند دوای ٨٠ دانیشتنی دادگا لە زیندانی ئادیالە بڕیارەکەی ڕاگەیاند.
ڕانا مودەسار عومەر، پارێزەری بنەماڵەی خان، ڕایگەیاند، دادگا بەبێ گوێگرتن لە بەرگری، بڕیارەکەی دەرکردووە، کە ئاماژەی بەوەشکرد، سزاکە غەرامەی زۆریشی بۆ عمران و بیبی لەخۆگرتووە.
پارتەکەی عمران خان، تەحریقی ئینسافی پاکستان،
کە بڕیارەکەی دادگای ڕەتکردەوە و لە تویتێکدا ڕایگەیاند "دادگاکردنی دەرگا داخراو لە زینداندا نە ئازادە و نە دادپەروەرانە
وە لە واقیعدا دادگاییکردنێکی سەربازییە" و بە "دادگایەکی نمایشی" وەسفیکرد.
کە دادگا ڕوونی کردەوە کە بەپێی یاسای سزادانی پاکستان بەهۆی پێشێلکردنی متمانە بە 10 ساڵ کارکردنی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها بەپێی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی حەوت ساڵی دیکەش، جگە لە غەرامەکردنی هەریەکەیان بە بڕی 16.4 ملیۆن ڕوپیە.
خان ڕەتیکردەوە هیچ هەڵەیەکی لە هەموو ئەو حاڵەتانەدا هەبێت، کە پارتەکەی بە پاڵنەرێکی سیاسی وەسفی دەکات.
خان تەمەن 73 ساڵ، لە ساڵی 2023ەوە چەندین سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە
دیارترینیان بە تۆمەتی گەندەڵی
وە چەند تۆمەتێکی دیکە کە ئەستێرەی پێشووی کریکێت و لایەنگرانی بانگەشەی ئەوە دەکەن،
بۆ ئەوەی ژیانی سیاسی خۆی لە ڕێڕەو دەربهێنێت. وە هەروەها بوشرا بیبی هاوسەرەکەی بە بەرتیلدان سزا دراوە و لە هەمان زیندان سزاکەی بەسەر دەبات،
بەڵام بە گوتەی لایەنگرانی ناوبراو جگە لە ئامادەبوون لە دادگا بۆیان نییە یەکتر ببینن.
عمران خان لە مانگی نیسانی ساڵی 2022 لە لێ سەندنەوەی متمانە لە پەرلەمان لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوورخرایەوە و پاکستانیش شایەتی پێکدادان لە نێوان لایەنگرانی خان و هێزە ئەمنییەکانی خان لە دوای زیندانیکردنی خان بوو.
سەرچاوە /- ڕۆیتەرز
ئامادەکردن و وەرگێڕانی ئایندە