ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی، ڤلادیمێر پوتین دابنیشێت

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی، ڤلادیمێر پوتین دابنیشێت
ئاهورا

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی، ڤلادیمێر پوتین دابنیشێت

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی، ڤلادیمێر پوتین دابنیشێت، ئەگەر ئەو بەوە ڕازی بێت لە ئۆکرانیابکشێتەوە و کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.

 

وە لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانی هاوبەشەکەیدا کە ئێوارەی پێنجشەممە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی سپیئەنجامدا، بایدن وتی تەنها بە ڕاوێژ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ ئەو کارە دەکات.

 

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا کشانەوەی ڕووسیا لە کریمیا دەبێت مەرجێک بێت بۆ دانوستان، بایدن لە وەڵامدا وتی کە یەک ڕێگا هەیە بۆکۆتایی هێنان بەم شەڕە کە ڕێگای لۆژیکە، بۆ ئەوەی پوتین سەرەتا لە ئۆکرانیا بکشێتەوە، بەڵام ئەوە پێدەچێت ئامادە نییە ئەو کارە بکات، وپاڵ بە نرخێکی زۆر بەرزەوە دەنێت بۆ ئەوەی نەیتوانیوە ئەو کارە بکات.  بایدن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە کە هیچپلانێکی نزیک نییە بۆ پەیوەندیکردن بە پوتین.

 

پاشان بایدن دوای ئەوە وتی، کە بە وردی قسەکانی هەڵدەبژێرێت، بەو پێیەی ئامادەیە لەگەڵ پوتین قسە بکات، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندیلەلایەن پوتینەوە هەبوو بۆ گەڕان بەدوای ڕێگایەکدا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، کە ئەو نەیکردووە هێشتا.

 

وە سەرۆکی ئەمریکا درێژەی دا و وتی: ئەگەر وا بووایە، ئەوا بە ڕاوێژ لەگەڵ دۆستانی فەرەنسی و ناتۆمان، خۆشحاڵ دەبم لەگەڵ پوتیندابنیشێم و بزانم بیروڕای ئەو چییە و تا ئێستا ئەم کارەی نەکردووە.

 

لای خۆیەوە ماکرۆن داوای لە هاوپەیمانانی ناتۆ کرد کە داوا لە پوتین بکەن دەست لەکاربکێشێتەوە وەک پێشمەرجێک بۆ دانوستان لەگەڵڕوسیا، ئەمەش سەرۆکی فەرەنسا دەخاتە ناکۆکی لەگەڵ ئۆکرانیا.

 

ماکرۆن دوای گفتوگۆی نێوانیان، بەنیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قسە لەگەڵ پوتین بکات.

 

بە پێچەوانەی سەرکردەکانی دیکەی ڕۆژئاوا، ماکرۆن لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا چەند جارێک دەستی بۆ پوتین درێژکردووە.

 

ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکرد، قەناعەت و ڕێبازی پراگماتیکی ئەو ئەوەیە کە بڵێت دەبێت پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکانی ئێستا و ئەوانەیبەرپرسیارێتی وڵات لە ئەستۆ دەگرن.  وە چونکە ئەگەر باوەڕمان بە سەروەری نەتەوەیی هەبێت، ناتوانین بڕیار بدەین بڵێین گۆڕینی ڕژێممەرجی پێشوەختەیە بۆ دەستپێکردنی دانوستان.

ئا:هورا


1 ساڵ و 11 مانگ و 21 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی، ڤلادیمێر پوتین دابنیشێت

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی، ڤلادیمێر پوتین دابنیشێت

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)