٩ کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کراون و نووری مالیکی محەممەد شیاع سوودانی و حەیدەر عەبادی لە دیارترین کاندیدەکانن
میدیای نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی
٩ کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کراون و نووری مالیکی محەممەد شیاع سوودانی و حەیدەر عەبادی لە دیارترین کاندیدەکانن
کەناڵی عەهدی نزیک لە عەسایب ئەهلی حەق کە یەکێکە لە لایەنە سەرەکییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران نۆ کاندیدی هەیە.
ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەگوێرەی کەناڵی عەهد:
-نووری مالیکی – سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتر
-محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و سەرۆکوەزیرانی ئێستا.
-حەیدەر عەبادی – سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووتر.
-قاسم ئەعرەجی – ڕاوێژکاری ئێستای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.
-حەمید شەتری - سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق.
-باسم ئەلبەدری – سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری (ڕیشەکێشکردنی بەعس).
-عەلی شوکری – سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق.
-ئەندازیار محەممەد ساحب دەراجی – ڕاوێژکاری ئێستای سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هونەری.
-عەبدولوحوسێن عەبتان – وەزیری پێشووتری وەرزش و لاوانی عێراق.
چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن تەواو بکرێن و دادگای فیدراڵیش ناوی کاندیدە براوەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پەسەند بکات،
لە هەنگاوی دواتریشدا سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی سووننەکان و سەرۆککۆمار لە پشکی کورد هەڵدەبژێردرێت، دواتریش سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.