جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا نیشان دەدات کە ڕژێمەپاوانخوازەکان هاوبەشی بازرگانی جێی متمانە نین
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا نیشان دەدات کە ڕژێمەپاوانخوازەکان هاوبەشی بازرگانی جێی متمانە نین و زنجیرە دابینکردنی داهاتوو دەبێت بە وڵاتانی وەک کەنەدا تێپەڕێت کە نیگەرانن لەدەردانی کاربۆن و مافی مرۆڤ.
ترودۆ لەم دواییانەدا لە گەشتێکی فەرمی بۆ گروپی بیست و لوتکەکانی دیکەی ئاسیا گەڕایەوە، لەوێ وڵاتەکەی وەک دابینکەرێکی جیهانیمتمانەپێکراو بۆ کانزاکان و وزەی گرنگ وەسف کرد. هەروەها کەنەدا یەکشەممەی ڕابردوو ستراتیژی هیندستان و زەریای هێمندەستپێکرد بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی دەسەڵاتی چین لە ناوچەکەدا.
ترودۆ لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەوەی ئێستا سەرنجمان لەسەرە، دڵنیابوونە لەوەی کە ئابوورییەکانمان - ئابوورییە کراوە وئازادەکانمان - وابەستەی سەرکردە تاکڕەوەکانی وەک (سەرۆکی ڕووسیا) ڤلادیمێر پوتین نین."
ترودۆ ئاماژەی بەوەدا کە ئەوروپا بە خێرایی لە وزەی ڕووسیا دوور دەکەوێتەوە و پێویستە وڵاتان بەدوای دابینکەری بەدیلدا بگەڕێن وەککەنەدا کە "ستانداردی ژینگەیی بەرز"یان هەبێت و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و کرێکاری بگرن.
ترودۆ کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا نیگەرانە لەبارەی سیاسەتە بازرگانییە پارێزگارییەکانەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠ ٢٤یئەمریکادا دەبێتە پرسێک، وتی: "پارێزگاریخوازی بەرامبەر بە وەبەرهێنەرانی کەنەدی یان کۆمپانیا کەنەدیەکان لە ڕاستیدا کۆتاییەکەی بەئازاری کۆمپانیا ئەمریکییەکان و کرێکارانی ئەمریکی بە شێوەیەکی بەرچاو دەگەیەنێت".