ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له كچه پارێزه‌رێك كرد به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له كچه پارێزه‌رێك كرد به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له شاری كوتی ناوه‌ندی پارێزگای واست ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له كچه‌پارێزه‌رێك به‌ناوی (هه‌مسه جاسم) كرد و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
باس له‌وه‌ش كراوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان، له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه
ئاشكرا كراوه، ئه‌و كچه پارێزه‌ره له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كوژراوه و ئاسه‌واری حه‌وت فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه.