ترەمپ ناتانیاهۆ ڕازی بووە بە پێشنیازی ئاشتی و کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە
ترەمپ ناتانیاهۆ ڕازی بووە بە پێشنیازی ئاشتی و کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە
سەرۆکی ئەمریکا غەززە تەنیا بەشێکە لە وێنە گەورەکە و ئەوەش ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاشتییەک کە دەتوانرێت بە ئاشتی ئەبەدی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوببرێت.
پلانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ
کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە وردەکارییەکانی پلانی دۆناڵد ترەمپی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو پلانە، ئەمریکا دەستپێشخەری وتووێژ لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان دەکات بۆ گەیشتن بە "ئاسۆیەکی سیاسی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و خۆشگوزەران".
بەگوێرەی ئەو پێشنیازە، ئەگەر ئیسرائیل بە ئاشکرا ئەو ڕێککەوتنە قبوڵ بکات، ئەوا لە ماوەی 72 کاتژمێردا هەموو بارمتەکان بە مردوو یان زیندوو دەگەڕێنرێنەوە و دەستبەجێ شەڕەکە کۆتایی دێت. هاوکات هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانەوە ڕادەگیرێن.
بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئیسرائیل پابەندە بەوەی غەززە داگیر نەکات و وردە وردە هێزەکانی بە پشتبەستن بە خشتەی کاتی و پێوەرە تایبەتەکانی پەیوەست بە چەکداماڵین، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و لایەنە نێوەندگیرەکان. لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکاندا، ئیسرائیل ٢٥٠ زیندانی هەتاهەتایی و ١٧٠٠ فەلەستینی کە لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستبەسەرکراون، ئازاد دەکات.
ترەمپ ڕایگەیاندووە، ئەگەر حەماس ئەو پلانە قبوڵ نەکات، ئەوا پشتیوانی تەواوی ئیسرائیل دەبێت بۆ "هەر کارێک کە بیەوێت بیکات