ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری کاروباری دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی ئیتاڵیا داوای بەشدارییەکی زیاتری یەکێتی ئەوروپای کرد بۆڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدای قەیرانی کۆچبەری نایاسایی.
ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری کاروباری دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی ئیتاڵیا داوای بەشدارییەکی زیاتری یەکێتی ئەوروپای کرد بۆڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدای قەیرانی کۆچبەری نایاسایی.
تایانی وتی "پێویستمان بە زیاترە لە ئەوروپا لە بەرامبەر تەحەدای گرینگی وەک کۆچکردن. بەڕێوەبردنی دروستی ڕەوتی کۆچ ناتوانێتبەڕێوەبردنێکی هاوبەش پشتگوێ بخات کە لەسەر بنەمای بنەمای هاودەنگی بێت" - لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵیا (ئاکی) بڵاویکردەوە .
جەختی لەسەر پێویستی چاکسازی لە سیاسەتی کۆچبەری ئەوروپا کردەوە بە زووترین کات، هەروەها هاودەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لەچوارچێوەی یەکەم هاتنە ژوورەوەی کۆچبەران، و بەڕێوەبردنی کاریگەر و بەردەوامی سنوورەکان بە ئامانجی مسۆگەرکردنی ڕێزگرتنی تەواوبۆ مافەکانی مرۆڤ بە هەمان شێوە ، جەختی لەسەر پێویستی بنبڕکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی کۆچکردن کردەوە، و دووبارەدەستپێکردنەوەی پابەندبوونی ئەوروپا بە ئەفریقا.