به نێوه‌ندگیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی حه‌موودی ڕیاز پاڵه‌وانی له‌شجوانی عێراق و بنه‌ماڵه‌ی كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر به بڕی 135 ملیۆن دینار كرا
دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر، كاسبكارێك دوو هاووڵاتی عه‌ره‌ب و كوردێكی به ده‌ستڕێژی گولله كوشت و كۆتایی به ژیانیان هێنا، ئه‌مڕۆ سوڵحی ئه‌م ڕووداوه كرا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ی كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چووه ماڵی حه‌موودی ڕیاز و سوڵحه‌كه‌ی كرد، سبه‌ی ده‌چێته شاری ئه‌نبار و له‌وێش سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌كه‌ن، كه كوڕه‌كه‌یان له ڕووداوی به‌نزینخانه‌كه له‌گه‌ڵ حه‌موودی ڕیاز كوژرا و دواتریش له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه كورده‌كه له شاری هه‌ولێر كۆتا سوڵح ده‌كه‌ن
به نێوه‌ندگیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی حه‌موودی ڕیاز پاڵه‌وانی له‌شجوانی عێراق و بنه‌ماڵه‌ی كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر به بڕی 135 ملیۆن دینار كرا