ئێران بەهمەن چوبی ئەسڵ یەکێک لە گرنگترین سیخوڕەکانی ئیسرائیلی لە سێدارەدا
ئێران بەهمەن چوبی ئەسڵ یەکێک لە گرنگترین سیخوڕەکانی ئیسرائیلی لە سێدارەدا
ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند کە دەسەڵاتداران پیاوێکیان بە ناوی بەهمەن چوبی ئەسڵ لە سێدارە داوە کە تۆمەتبارەکە یەکێک بوە لە گرنگترین سیخوڕەکانی ئیسرائیل لە ئێران
تاران، کە دەیان ساڵە لە جەنگێکی سێبەردا لەگەڵ ئیسرائیل، چەندین کەسی لەسێدارە داوە کە تۆمەتباریان دەکات بەوەی پەیوەندییان بە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی (مۆساد)ەوە هەبوە و کارەکانیان لە وڵاتەکەدا ئاسان کردوە