میلانیا جۆلی وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاندکە: ناتۆ بە توندی پابەندە بە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا.
میلانیا جۆلی وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاندکە: ناتۆ بە توندی پابەندە بە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا.
لە زستانێکی سەختدا، هەرچەندە کۆتایی هاتنی ململانێکان لەگەڵ ڕووسیا هێشتا لە چاو دوورکەوتووەتەوە.
جۆلی ئاماژەشی بەوە کرد. کە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی "زە ​​گاردیانی بەریتانی" - "ڕووسیا بە هیچ شێوەیەک لەسەر مێزی دانوستاننییە، بۆیە ئامانجمان ئێستا تەنها بەهێزکردنی پێگەی ئۆکرانیایە لەسەر زەوی لە ڕێگەی هاوکاری سەربازی و ئاڵوگۆڕی هەواڵگری وپشتیوانی داراییەوە".
و ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەم شێوەیە پێگەی ئۆکرانیاییەکان لەسەر مێزی دانوستان بەهێزتر دەکەین، چونکە لە کۆتاییدا چارەسەرێکیدیپلۆماسی دەبێت، کە ئەمەش بۆ هەموو ناکۆکییەک وایە، بەڵام ئێمە هێشتا لەوێ نین."
سەرەڕای ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا تادێت نیگەرانن لە بەردەوامی ناردنی چەکی گرانبەها و نیگەرانن لەوەیئۆکرانیا چەندە خێرا تەقەمەنیەکانی بەکاردەهێنێت، بەڵام جۆلی وتی پشتیوانییەکی بەهێز بۆ ئۆکرانیا هەیە لە پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆکە دواتر ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بە بەڵێنی کەنەدا کرد کە ٥٠ ٠ ملیۆن دۆلاری کانادا (٣١٠ ملیۆن پاوەند) وەک هاوکاری سەربازی نوێ بۆ ئۆکرانیا، کە لە لوتکەیگروپی ٢٠ لە جاکارتا ڕاگەیەندرا.
جۆلی وتی: بە ئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی لە ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا، بەتایبەت وێستگەکانی کارەبا، بووەتە هۆی زیادبوونی پشتیوانیهاوپەیمانان.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیرانی وزەی وڵاتانی ناتۆ بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن بۆ قەیرانی وزە کە لە ئارادایە، "پێویستە دڵنیابین لەوەیئۆکراینییەکان دەتوانن لەم زستانە سەختەدا تێپەڕن".
ئا: ئاهورا