کەناڵی 13ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، مۆساد لە سەرەتای جەنگی 12 ڕۆژەدا لەگەڵ ئێراندا، نزیکەی 100 بریکاری بیانی لە ئێران جێگیرکردووە بۆ لەناوبردنی زۆرێک لە مووشەک هەڵگرەکانی ئێران و سیستەمی بەرگری و ئاسمانی

پێشتریش میدیای ئیسرائیلی ئاشکرای کردبوو کە مۆساد دەیان ئەندامی ژنی خۆی ناردبووە ناو ئێرانەوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لەکاتی جەنگدا
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم ئەندامە مەشقپێکراوانە لێهاتوویی بەرزیان هەبووە و سیستەمی مووشەکی قورسیان داناوە و کاریان پێدەکرد، کە کێشی سەدان کیلۆگرام بووە و بە قاچاخ خرابوونە ناو ئێرانەوە، بۆ ئەوەی مووشەکهەڵگرەکانی بالیستی ئێرانی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بکەنە ئامانج.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی مۆساد بووە تا ئێستا و لەڕادەبەدەر ئاڵۆز بووە، بەوپێیەی پێویستیان بە ڕاهێنان بووە و ئەندامەکان نائیسرائیلی بوون و بەکارهێنانی سیستەمی مووشەکی پێشکەوتوو کارێکی زۆر سەخت بووە.