ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پەیمانی ژینا، عەبدوڵڵا موهتەدی، و سیاسەتی دووانەیی حیزبی دێموکرات

پەیمانی ژینا، عەبدوڵڵا موهتەدی، و سیاسەتی دووانەیی حیزبی دێموکرات
ناسر تەها

مۆهتەدی بە بێهەڵوێستی سیاسییەوە پێی وابوو بانگەشەی نوێنەرایەتیکردنی کورد دەکات  بەڵام لە واقیعدا ئەم سیاسەتە ئەوی کردە قوربانی بۆ دێموکرات. دێموکرات توانیان وەک کەسایەتییەکی گشتی بەکاری بهێنن، لە کاتێکدا خۆیان لە پشت پەردەوە مانەوە.

  ئەم نووسینە بەدواداچوون بۆ پەیمانی ژینا لە دوای ڕاپەڕینی “ژن، ژیان. ئازادی” دەکات و ڕۆڵی عەبدوڵڵا مۆهتەدی (رێبەری کۆمەڵە) و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێکهێنان و بەڕێوەبردنی ئەم پەیمانەدا شی دەکاتەوە. ئارگومێنتی سەرەکی وتارەکە ئەوەیە کە لە کاتێکدا مۆهتەدی بە بێهەڵوێستی سیاسی خۆی وەک نوێنەری کورد ناساندووە، حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سیاسەتێکی شاراوە و دووانەیی ئەم دۆخەی بۆ بەرژەوەندی حیزبی خۆی قۆستەوە. ئەم ڕەفتارە نەک هەر نەبووە هۆی یەکڕیزی راستەقینەی نێوان هێزە کوردییەکان، بەڵکو بووە هۆی دووبەرەکی و بێمتمانەیی زیاتر.

   دوای کوشتنی ژینا لە ساڵی ٢٠٢٢ و ڕاپەڕینی بەربڵاوی جەماوەری لە ئێران، کەشوهەوای سیاسی کوردستان چووەتە قۆناغێکی نوێوە. لەم کەشوهەوادا بیرۆکەی پەیمانی ژینا وەک هێمایەک بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دروست بوو. بەڵام بە کردەوە ئەم پەیمانە بوو بە دیمەنی کێبڕکێی حزبی و یارییەکانی ژووری پشتەوە و خراپ بەکارهێنانی سیاسی. لەگەڵ ئەوەی تەنیا پەیمانێ بووە نوسراوە دەتوانی ئاماژەی پێبکریت تا ئێتەس نائاگانە هێڕش زۆر دەکرێتە سەری

  لەو ماوەیەدا “ناوەندی هاوکاری” نێوان کۆمەڵە و دێموکرات چالاک بوو و بەڕێوەبەری  ئەو ناوەندەیە دێموکرات بوو. کە بە گشتی خستیانەلاوە و هیچ هەنگاوێکی گشتی بۆ ناوەندی هاوکاری نەگرتەبەر بەلکوو لە لایەکی دیکەوە  مستەفا هیجری (سکرتێری  دێموکرات) لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا لەگەڵ موهتەدی بووە  بۆ هنگاوەکانی پەیمانی ژینا بە تەواو لە پشتەوە هاوکار بووە بۆیە مۆهتەدی لە کاتی بەرەوپێشبردنی پەیمانی ژینا، خۆی بە "نوێنەری کورد" ناساند  بەڵام بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە لە ڕاستیدا ئەم هەڵوێستە لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە بە موهتەدی دراوە  چونکە دێموکراتەکان پێیان باش بوو بە هۆکاری سیاسی لە سێبەردا بمێننەوە و مێهتادی وەک کەسایەتییەکی گشتی بەرز بکەنەوە. و ئەم پاشەکشەیە حیسابکراوە بووە هۆی ئەوەی موهتەدی پێشەنگ بێت و هەموو چاوەکان لەسەری بن، لە کاتێکدا دێموکرات رۆڵی شاراوەی خۆی بینی.و بێدەنگی دێموکراتەکان لەسەر ئیدیعاکانی موهتەدی کە یەکێک لە گرینگترین شتەکانی ئەو بێدەنگیی دێموکرات بوو لە دوو پرسی سەرەکیدا کە یەکیان ئەم باسە بوو کە  موهتەدی ئیدعای بە نوێنەرایەتیکردنی کورد کرد و

ئیدیعای موهتەدی سەبارەت بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و هەمیشەیی لەگەڵ هیجری سکرتێری دێموکرات ئەوە لە کاتێکدا دێموکراتەکان لەسەر زۆر بابەتی بچووک بەیاننامەیان بڵاوکردەوە، *نمونە بە  شەریف بوونی بنەمالەیەک کە بە جاش ناسرابوون لە گروپێکی تلگرامی بە ناوی "جاشگڕ"* بەڵام لەسەر ئەم دوو پرسە گرنگە بێدەنگ بوون  ئەم بێدەنگییە ئاماژەیە بۆ سیاسەتێکی هۆشیارانەی دژبە کۆمەلە و موهتەدی.

ڕەفتاری دێموکرات  تەنیا لە پشتیوانی شاراوە بۆ موهتەدی سنووردار نەبوو. هەروەها حیزب هەوڵیدا حیزبی بچووکتر لە دژی کۆبکاتەوە:

هەندێک لە پارتە بچووکەکان بە هاندانی دێموکراتەکان بەیان نامە و لێدوانی ڕەخنەگرانەیان لە دژی موهتەدی بڵاوکردەوە و دێموکرات ئەو حزبانەیان بانگهێشت کرد بۆ بارەگاکانی خۆیان بۆ ئەوەی هەماهەنگی زیاتر دروست بکەن لە کاتێکدا زۆری ئەو حیزبانە دوای ئەو رویداوە بۆ جاریکیش حیسابی حیزبیان بۆ نەکراوە لای دێموکرات لە ناو ئەو حیزبانە تاکە حیزبی *یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان*  بوو کە پابەند نەبوون بە دێمۆکرات و دوای ئاخرین سەردان  نوێنەری بریتانیا دیمۆکرات  ئاخرین پەیوەندی دێموکرات تەنیا بۆ بەیانیە دژ بە موهتەدی و پیمانی ژینا بووە

مۆهتەدی بە بێهەڵوێستی سیاسییەوە پێی وابوو بانگەشەی نوێنەرایەتیکردنی کورد دەکات  بەڵام لە واقیعدا ئەم سیاسەتە ئەوی کردە قوربانی بۆ دێموکرات. دێموکراتەکان توانیان وەک کەسایەتییەکی گشتی بەکاری بهێنن، لە کاتێکدا خۆیان لە پشت پەردەوە مانەوە و هیچ باجێکیان نەدا.

  دەرەنجام ئەم سیاسەتانە پەیمانی ژینا نەک هەر یارمەتیدەر نەبوو بۆ یەکخستنی هێزە کوردییەکان، بەڵکو دووبەرەکی و بێمتمانەیی گەورەتر کرد. لەم ڕوانگەیەوە ڕێکەوتنی ژینا بێ ئەخلاقی سیاسی و بەرژەوەندیی حزبی* لە نێو حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندایە.

بۆ ئەم بابەتە بە سرنج و تێگەیشتن بوو وتوووێژی موهتەدی و لە هەلویست و بێ هەڵویستی  حیزبەکانی دیکە کە لە پشت جورج تاوانەوە نەبوون وبوون

 

3 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیمانی ژینا، عەبدوڵڵا موهتەدی، و سیاسەتی دووانەیی حیزبی دێموکرات

پەیمانی ژینا، عەبدوڵڵا موهتەدی، و سیاسەتی دووانەیی حیزبی دێموکرات

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)