وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، لەماوەی دوو مانگی رابردوو تاوەکو ئێستا لەسەرجەم فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان،
وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، لەماوەی دوو مانگی رابردوو تاوەکو ئێستا لەسەرجەم فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، ٣٠ ٠ جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵە و داواکاریان بۆ سوودمەند بوون لە قەرزی کشتوکاڵی پێشکەش کردووە، لەو مامەڵانەش ١٠ ٠ یان نێردراوە بۆ بانکی قرتاس.
هەروەها جوتیارێکی دەشتی قەراج لە قەزای مەخمور یەکەمین جوتیارە، لەسەر رووبەری پەنجا دۆنم زەوی کشتوکاڵ دەکات و بەبڕی چل ملیۆن دینار لەو پڕۆژەیە سوودمەند بووە، بۆ دابینکردنی ئامێرەکانی راکێشانی کارەبا و ئامێرە کشتوکاڵییەکانی تر.
پێدانی قەرز بە دەرچووانی بەشە کشتوکاڵی و ڤێتەرنەرییەکان، دوابەدوای ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەشتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بانکی القرتاسی ئیسلامی بووە، بەمەبەستی پاڵپشتی و رەخساندنی دەرفەتی قەرزی بانکی بە شێوەی قیستی درێژخایەن، بە بڕی ١٥ ملیۆن تاوەکو ١٠ ٠ ملیۆن دینار لە قۆناغی یەکەم بۆ پڕۆژەی بچووک و مام ناوەند.
ئا: دالیا